عایشه ڕۆزالی، ژنێکی گەنجی بەریتانییە ، و بەم دواییانە ئاینی ئیسلامی ههڵبژاردووه و موسڵمان بووە، ، دوای ئەوەی کە ئاینی ئیسلامی ههڵبژاردووه ، هەموو ژیانی بۆ شێوەیەكی باشتر گۆڕاوە ، ژیانی ئەو پێشتر باسی فیلمسازی و نواندن بووە ، لەوبوارەدا خەڵاتی بەدەست هێناوە ، لە کاتێکدا ئەمڕۆ هەموو ژیانی لەسەر ئیسلامە و بەدوای ئەوەدایە کە ئەو کارە تەواو بکات ، هەوڵیش دەدات پەیامی ئیسلام بە باشی و بە جوانی لە جیهاندا بڵاوبکاتەوە .
ڕۆزالی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ سایتی " میوانی21 عەرەب " سەرەتای بارودۆخی گۆڕینی بۆ ئیسلام گێڕایەوە لە کاتێکدا پێشتر له تورکیا بووه ، هەرچەندە ئەمە دوایین شت بوو کە لە ژیانیدا چاوەڕوانی دەکرد ، ههروهها جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هەرگیز لە گۆڕینی ئاینی بۆ ئیسلام پهشیمان نیه ، ئەمە بە تەواوی لە دەرەوەی پرسیارەکەیە ، بە تایبەتی کە پەیوەندی لەگەڵ خودا زۆر بەهێز بووە .
ڕۆزالی ڕوونی کردەوە زۆر چەمکی هەڵە هەن کە لە ڕۆژئاوادا لە بارەی ئیسلامەوە ڕهواجی پێدهدرێت ، کە بە هیچ شێوهیهك ڕاست نین ، وەك ئەو بانگەشەیەی کە "موسڵمانان ڕقیان لە ناموسڵمانانە ، دەیانەوێت بیانکوژن و ئیسلام هانی توندڕەوی و تیرۆر دەدات ، لە کاتێکدا ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بە ڕاستییەوە نییە ، تیرۆر هیچ پەیوەندییەکی بە ئایینەوە نییە" ، هەروەها داوای كرد ئیسلام لە ڕێگەی سەرچاوە ڕەسەن و باوەڕپێکراوەکانیەوە ، و لە ڕێگەی زانایانی ڕاستهقینهی موسڵمان کە ههمو ژیانیان بۆ لێكرڵینهوهی ئیسلام تەرخان کردووە بناسن .
ئەمە دەقی چاوپێکەوتنەکهیه:
سەرەتا حەز دەکەین بزانین عایشه رۆزالی کێیە؟
ناوم عایشە ڕۆزاڵییە و لە شاری کامبریج لە بەریتانیا لە دایکبوم ، بەڵام من لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە لەندەن لەگەڵ خێزانەکەم دەژیم ، گۆڕینی ئاینیش بۆ ئیسلام دوایین شت بوو کە چاوەڕێم دەکرد ، من لە نواندندا کارم دەکرد، بۆیە زۆر لە مێژبوو دەمویست ببم بە ئەکتەر ، لە لۆس ئەنجلس ڕاهێنانم کرد ، و لەسەر شانۆ زۆر کارم کرد ، چ لە فیلم و بەرنامەی تەلەفزیۆنی ، تەنانەت لە پشت کامێراوە ، ویستم لە ماوەیەکی کورتدا دەرهێنەر بم ، کار بکەم لە دەرهێنان و فیلمسازی ، و تەنانەت نووسینیش ، هەموو ژیانم لە تەمەنی 14 ساڵییەوە دەربارەی فیلمسازی بووە و هیچ کارێکی ترم نەکردووە ، و ئەو کاتەش بۆ من باش بوو بەڵام دواتر موسڵمان بووم .
بۆچی ئاینەكەی خۆت گۆڕی و ئاینی ئیسلامت هەڵبژارد؟
من کاتێك لە تورکیا بووم ، موسڵمان بووم ، هیچ نیازێکی چوونە ناو ئیسلامم نەبوو من تەنها دەسووڕامەوە و سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانم دەکرد، بەڕاستی ئەو کاتە ون بووم ، ئایەتێك هەیە لە قورئاندا خودا دهفهرموێت:"ۆۆجَدَكَ چَالًّا فَهَدَیٰ" ، کە زۆر لە بارودۆخی من دەچێت ، چونکە من زۆر ون بووم ، لە هەموو ژیانمدا لە کاتی بوونم لە تورکیا زیاتر ون بووم .
لەو کاتەدا سەردانی مزگەوتی سوڵتان ئەحمەدم کرد لەوکاتەی لەوێ بووم هیچ نیازێکی چوونە ناو ئاینی ئیسلامم نەبوو ، شتێکی وا نەبوو . من تەنیا پێش ئەوەی بچمە مزگەوتەوە بۆ گهشت لەوێ بووم ، سەرپۆشم لە دوکانێکی خۆماڵی کڕی کە تایبەت بوو بە فرۆشتنی سەرپۆش ، پاشان حیجابم لەبەرکرد و چوومە ناو مزگەوتەوە ، بیرم کەوتەوە کە تووشی شۆك و پەشۆکاوی و ترسێکی زۆر بووم ، چونکە لە ڕاگەیاندنەکاندا زۆر شتم لە بارەی ئیسلامەوە بیستبوو ، کە زۆر خراپ بوو ، بەڵام سوپاس بۆ خوا چووم بۆ مزگەوتهکە و دانیشتم و تەنیا سەیرم کرد .
من تەنیا سەیری خەڵکم دەکرد و نزیکەی کاتژمێرێك چاودێریم كرد و تەسبیحێکی ناو گیرفانم هەڵگرتبوو ، چونکە هاوڕێکەم داوای لێکردم وەك دیاری بیکڕم ، بەڵام ئەو کاتە نەمدەزانی تەسبیح بۆ نزایه ، وامزانی کاری تەسبیح تەنها بۆ لابردنی بێتاقهیه ، چونکە بینیم کە زۆر کەس بەکاری ئەهێنێت ، بە خۆمم وت باشە لەوانەیە تۆ بتوانیت بەکاری بهێنیت ئەگەر تۆ نیگەرانیت ، بیرمە تەسبیحەکەم لە گیرفانم دەرکرد و لە گۆگڵ گەڕانێكم بۆ كرد لەو ساتەدا خودا ڕێنمایی کردم کە بچم بۆ گۆگڵ و بگەڕێم ، پاشان ئەوەم خوێندەوە کە دەبێت بۆ ماوهی "33" جار بڵێین: "سبحان الله"، و"الحمد لله"، و"الله أكبر" .
لەبەر ئەوە بە خۆمم گوت: «باشە ، تاقی دەکەمەوە» لە بیرمه لە مزگەوت دانیشتووم ، دەستم کرد بە گوتنی (سبحان الله) من لە بیرم چو چۆن بیڵێم ، بۆیە سەیری گوگڵم کرد ، بۆ ئەوەی دووبارەی بکەمەوە و یادی خوا بكهم ، ههروهكو دەزانیت من تەنانەت موسڵمانیش نەبووم، كهچی ئەوەشم دەکرد .
بیرمە پێش ئەوەی مزگەوتەکە بەجێ بێڵم ، بە خۆمم گوت ڕەنگە قورئانێكی ئینگلیزی ببەم و دواتر جارێکی تر بە خۆم گوت "نهخێر" .
نازانم بۆ چی. چونکە نایخوێنمەوە هیچ خاڵێك نییە ، قورئانی بهخۆڕایی ههبو ئهویشم نهبرد ، لە مزگەوتهکە دەچوم ، بەڵام بۆ یەکەم جار گوێم لە بانگ بوو ، ئەو ساتەش بۆ من زۆر كاریگهر بو ، چونکە تەنیا لە بیرمە لە شەقامدا وەستاین ، دەنگی بانگ بۆ ناو گوێچکەکان زۆر بەرز و زۆر جوان و خۆش بوو ، بڕوام بەوە نەکرد کە گوێم لێبوو ، کەمێك هەستم بە ناڕێکی و نامۆیی کرد .
بیرمە مۆبایلەکەم لە گیرفانم دهرهێنا تا دەست بگەیشتایە بە نهخشهی گۆگڵ بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە بۆ هۆتێلەکە، چونکە کاتژمێرێك لە هوتێلهكه دوور بووم، وە هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو چۆن بگەڕێمەوە ، لەپڕ باتری مۆبایلەکەم تەواو بوو ، مۆبایلەکەم وەستا، زۆر ترسام ، لەو ساتەدا بیرم دێت وەك بەخۆمم گوت : خوایە ئەگەر من ڕاستەقینە بم ، یارمەتیم بدە بگەڕێمەوە بۆ هۆتێل . لەبیرم دێت کە هەموو ئهو شتانهی تهواو ماندوی كردم ، لەو ساتەدا بیرم دێت هەستم بە بەرزی و دوور لە هەوەسەکانی دنیا و هەموو شتێك دەکرد .
توانیم بگەڕێمەوە بۆ هۆتێلەکە، کاتێك گەڕامەوە کۆپیەکی قورئانی ئینگلیزیم وەرگرت و دەستم کرد بە خوێندنەوەی و ئیتر گهشتهكهم دەستی پێکرد و تەنانەت دوای ئەوەی دەستم بە خوێندنەوەی قورئان کرد نهچومه ناو ئاینی ئیسلامەوە تا تەواو ههمو قورئانم بە تەواوی خوێندهوه ، واته چەند مانگێك دوای ئەوەی دەستم بە خوێندنەوەی قورئان کرد ، و دڵنیا بووم کە سەرەتا توێژینەوەکەم ئەنجامدا و دواتر فێر بووم كه چۆن نوێژ بکەم ، پاشان جل و بوهرگی باڵاپۆشیم لەبەر كرد ، هەموو ئەو شتانەی کە پێویست بوو بۆ ئەوەی ببم بە موسڵمان پێش ئەوەی بڕوانامەکە باس بکەم کردم ، بە سوپاسەوە چەند مانگێك دواتر شایەتومانم هێنا و سوپاس بۆ خوا موسڵمان بوم .
ژیانت چۆن لە جیهانی سینەماوە بۆ ناو ئیسلام جیاوازی کرد؟
بارودۆخەکە بۆ من جیاواز بوو ، چونکە ژیانی پێشووم دەربارەی فیلمسازی و نواندن و هتد بوو ، ئەمڕۆش هەموو ژیانم لەسەر ئیسلامە ، ههوڵ ئهدهم بۆ ئەوەی ئیسلام بە باشترین شێوه و به تەواوی جێبەجێ بکەم ، هەوڵیش دەدەم پەیامی ئیسلام بە باشی و بە جوانی بڵاوبکەمەوە ، ئێستا ئەمە ژیانی منە و جگە لەوە هیچی تر ناکەم .
لەم ڕێگایەوە زۆر ڕازییم، چونکە ئەو ڕازییبوونانەی کە هەستی پێ دهكهم سوپاس بۆ ئەم دەستکەوتانه زیاتر نازو نیعمەتێکی هەیە کە من تا ئێستا هەستم پێ کردووە .
من پێش ئەوەی موسڵمان بم خەڵاتی فیستیڤاڵەکان ، خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر، ژنی ساڵ و خەڵاتی دیکەی بچووکی فیستیڤاڵەکانی فیلم بەدەست هێناوه .
ئەم ڕازیبوونه لەو کاتەدا زۆر گەورە بوو ، بەڵام هەر زوو کاڵبوویەوە و هەرچەندە ئەو کاتە ژیانی من بوو ، وه زۆر شانازیم پێوە دەکرد ، هەر زوو کاڵ بوویەوە .
ئەو ڕازیکردنەی کە لە یەك نوێژەوە هەست دەکەیت هاوتایە لەگەڵ ئەو خەڵاتانەی کە وەرم گرت ، چونکە کاتێك شت بە ناوی خوداوەوە دەکەیت باش خەڵاتت دەکات ، نیاز تەشریع و چاکە کاری وا دەکات هەست بە ڕازییەکی زۆر بکەیت ، بەڕاستی زۆر خۆشە یارمەتیت بدەم لە دڵەڕاوکێ ڕزگارت بکەم هەرچەندە دەبێت زیاتر نیگەران بم ، چونکە من بینەرێکی گەورەم لە یوتوب هەیە .
دڵنیام خودا لەگەڵمدایە و هەر شتێك ڕووبدات جێگای دەست خۆشییە ، ئەمە بەشێکە لە تاقیکردنەوەی خودا بۆ من ، خودا لە توانای من زیاتر ئازارم نادا، ئەمەش بارگرانییەکی قورس لەسەر شانت لادەبات.
کاردانەوەکانی ناو خێزان و هاوڕێکان چۆن بوون دوای ئەوەی تۆ ئاینی پێشوت بۆ ئاینی ئیسلام گۆڕی؟
خێزان و هاوڕێکانم کاردانەوەی جیاوازیان هەبوو دایکم سەرەتا لێی دەترسا هەندێك زانیاری نیشان دام کە لە گۆگڵ دۆزیبوبهوه وێنەی ئیسلامی دەشێوانت ، ئاگادارم دەکاتەوە ئەمە واقیعی ئیسلامە کە دەمەوێ لە باوەشی بگرم .
ئەوە بەشێوەیەك لە شێوەكان یارمەتیدام چونکە دواتر دەبوو بۆی ڕوون بکەمەوە و ئەوەی دەیخوێنیتەوە بەڕاستی موسڵمانان و ئیسلام وێنای ناکان و پێویست بوو هەندێك ئایەت و فەرمودەی قورئانی یان حەدیس بدۆزمەوە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە ، یارمەتیمدا بۆ بەهێزکردنی باوەڕم کە زۆر بەسوود بوو ، بەڵام مەرج نییە کاردانەوەکەی ئەرێنی بێت ، چونکە زۆربەی ئەوەی دەربارەی ئیسلام دەیزانی لە میدیاکانەوە بوو ، بۆیە قایلکردنی زۆری خایاند ، بەڵام ئێستا سوپاس بۆ خوا لێی تێدەگات .
ئایا تۆ لە هەر قۆناغێك لە قۆناغەكان دەكرێت لە گۆڕینی ئاینت بۆ ئیسلام پەشیمان ببیتەوە؟
وابزانم ناتوانم وەك پێشتر بگەڕێمەوە ئەوە تەنانەت لە مێشکم تێناپەڕێت ئەمە ژیانی منە و وابزانم ئەگەر خوا بیەوێت لەبەر چەند هۆکارێك ئەم ئیمانەم لێ ببا ، وابزانم ئەو کاتە من موسڵمان نیم ، بەڵام ئەوە ڕوو نادات و من لەوە دڵنیام . پەیوەندیم بە خوداوە زۆر بەهێز بووە ، سوپاس بۆ خودا
وێنەی ئیسلام لە ڕۆژئاوا چۆن دەبینی؟ ئایا زۆر هەڵە تێگەیشتن هەیە کە دەربارەی ئیسلام ڕهواجی پێدهدرێت؟
بەڵێ ، زۆر هەڵە تێگەیشتن هەیە ، کاتێك لە ڕۆژئاوا دەژیت بۆت دەرکەوت کە وێنەی میدیایی لەسهر ئیسلام "نەك هەموو میدیاکان" هەیە و ئەو ڕاستییەش کە ئەم جۆرە حوکمانەی نامۆیە بە ئیسلام زۆر جیاوازە لە واقیعی ئیسلام ، بەڵێ زۆر کەس هەن پێیان وایە موسڵمانان ڕقیان لە ناموسڵمانانە ، دەیانهەوێت بیانکوژن و زۆر هەڵە و تێنەگەیشتنی زۆر خراپ هەیە لەسەر ئەم ئایینە ، بەڵام زۆر کەسیش لە ڕۆژئاوا ههیه ئهو جیاوازیه دهزانن .
سەختە بیڵێین ، بەڵام یەکێك لەو هەڵە زۆرانەی کە تووشی بووم کاتێك بوو كه موسڵمان بوم ، ڕوبهڕوی ئەو بیرۆکەیەیە بومهوه کە ههمو موسڵمانان "تیرۆریستن" ، بۆ ئهوهش ڕەنگە هەندێك کاتی پێویست بێت بۆ ئەوەی بتوانی ئەو بیرۆكهیه لە سەرت دەربهێنم .
هەرچەندە قورئانم دەخوێندەوە و ئەم جوانی و ڕاستگۆیی و ڕاستییەم بینی ، بەڵام هێشتا لەو عەقڵییەتە گیرم خواردووه ، بۆیە زۆر زۆری دهوێت تا بەتەواوی لەو بیركردنهوهیه ڕزگارمان بێت . تاکە شتێك کە یارمەتی منیدا فێربوون بوو، تەنیا ڕێگەی دەرچوون بوو لەو عەقڵییەته ، بەڵام ئەوەی ڕوودەدات بەکارهێنانی تیرۆره بهشێوهی سیاسی ، له ڕاستیدا تیرۆر هیچ پەیوەندییەکی بە ئایین و بە هیچ شوێنێكهوه نیه .
پەیامی ئێوە بۆ ڕۆژئاوا چییە لە بەر ڕۆشنایی هەڵوێستی نەرێنی هەندێك لە ئیسلامەکان؟
پەیامی من بۆ هەر کەسێك کە من ببینێت چ موسڵمان بێت یان ناموسڵمان دەڵێم: تەنیا دەربارەی ئەم ئاینە بخوێنەوە و هەندێك زانا و موسڵمانی ڕاستەقینەی وەك موفتی ئیسماعیل بن موسا ، و نوعان عەلی خان بن ، تەنیا بیانبینە و بزانە دەربارەی ئیسلام چی دەڵێن .
تۆ لە کەسانی ناموسوڵمانەوە شت دەربارەی ئیسلام فێر نابیت ، وەك ئەوەی من فێری فیزیا بم لە کەسێکەوە کە دراما دەخوێنێت ، ئەوەش بێسوودە . ئەگەر دەتەوێت بابەتێك فێر بیت دەربارەی کەسێك فێربە کە زۆر لەو بابەتە تێبگات ،
دوای ئەو زانا و ئەو کەسانە بکەوه کە ژیانی خۆیان بۆ خوێندنی ئیسلام تەرخان کردووە ، سەیری ڤیدیۆکانیان بکەن ، بە تایبەت موفتی ئیسماعیل ، زۆر دەزانێت و زۆر لە ئیسلامدا شارەزایە .
زانست لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە وەرگرن ، لەو کەسانەی کە زۆر شت لەو بارەیەوە دەزانن نەك ئەو کەسانەی باس لە ئیسلام دەکەن چونکە هەندێك هەواڵیان بینیوە . ڕاستە ، هەندێك زانا هەن کە وەك پێویست باش نین باشترین یان زیاتر بدۆزەوە و لە ڕێگایانەوە فێری ئایین ببە
لە ڕاستیدا ئامۆژگاریتان دەکەم کە قورئان بخوێننەوە و پەیڕەوی لە وانە ئایینیەکان بکەن ، وابزانم ئەمە پەیامی منە ئەگەر بەڕاستی دەتەوێت موسڵمانان بناسیت تەنها فێربە و بخوێنەوە ، وە گوێت لهوه نهبێت خهڵك چی دهڵێن ، چونکە خەڵك ئەوەی لە خەڵکی تری بیستووه ئهوه دهڵێن کەواتە لە سەرچاوە ئەسڵەكەوە فێربە .
وەرگێڕانی: ئیسحاق عەلائەدین