(فەرەنسا)و پرسی جینۆسایدی کورد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

(فەرەنسا)و پرسی جینۆسایدی کورد

فەرەنسا لە(سایکس بیکۆ) ی شوومەوە لە لە(١٩١٦) تا ١٩٩١و دەرچونی بڕیاری ٦٨٨ قەرزاری کوردە..

لەڕیزی پێشەوەی ئەو وڵاتە زلهێزانە بوو، کە لەماوەی ٤٠ ساڵدا چەک و تەقەمەنی پێشکەوتوی بەدەوڵەتی ئێراق دەفرۆشت و هاوکارێکی گەورەی ڕژێمی بەعسی ئێراق بوو، لە داپڵۆساندنی کورد دا..

ڕەنگە ئێستا فەرەنسیەکان ئامادە نەبن و بە وریاییەوە بۆ ئەوە بڕوانن کە جینۆسایدی کورد لەئێراقدا بەڕەسمی بناسێنن،چونکە دوور نیە پابەندیی یاساییان بۆ دروستبێت ، ئەوان بەسۆزو بەزەیی کارناکەن و هەڵوێست نانوێنن ، بەڵکو دیراسەی قووڵی پرسەکە دەکەن و هەموو ئەگەرەکان لێکدەدەنەوەو حسابی وردی دوور مەودا بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان ئەکەن.

سەیرو سەمەرەی فەرەنسیەکان لەوەدابوو، ئەڵێن پرۆژە بڕیاری ناساندنی جینۆسایدی کورد ، لەلایەن ١٥ پەرلەمانتارەوە پێشکەشی پەرلەمانی فەرەنسا کراوە ، کەچی ٩ دەنگی هێنا و ١٧ پەرلەمانتار دژی بوون!!

 

هه‌واڵی گرنگ