كۆمسیۆن: ئەنجامی هەڵبژاردنەكان كۆتایین و تانەیان لێنادرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمسیۆن: ئەنجامی هەڵبژاردنەكان كۆتایین و تانەیان لێنادرێت

بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ئەو ئەنجامانەی هەڵبژاردن ئەنجامی كۆتایین و تانەی لێنادرێت، تایبەتمەندی دادگای فیدراڵیش دیاریكراوە و بەپێی دەستوری عێراق و یاسای دادگای فیدراڵ، تایبەتمەندی ئەو دادگایەش تەنها پەسەندكردنی ناوی كاندیدەكانە، دەشڵێت، "هیچ كاتێك نەماوە بۆ ئەوەی تانە بدرێتەوە لەم ئەنجامانە دەستەی دادوەری عێراق بڕیاری لەسەرداون بەپێی یاسا ئەو بڕیارانەی لەم دەستەیەوە دەردەچێت بەهیچ شێوەیەك ناتوانرێت تانەی لێبدرێت".

هیمان تەحسین بەگ، بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند، "ئەو ئەنجامانە هەڵبژاردن كە راگەیەندراون ئەنجامی كۆتایین، بە پێی یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق بە هیچ جۆرێك تانە لەم ئەنجامانە نادرێت، ئێستا ناوی كاندیدەكان لە لایەن كۆمسیۆنەوە نێردراون بۆ دادگای فیدراڵی بۆ ئەوەی ناوی ئەو كاندیدانە پەسەند بكات".

سەبارەت بەوەی ئایا لایەنەكان دەتوانن لەبەردەم دادگا تانە لەم ئەنجامانە بدەن؟، ئاماژەی بەوەكرد، "بە پێی دەستوری عێراق ساڵی 2005، هەروەها یاسای كۆمسیۆن و یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق ساڵی 2020 ئەم ئەنجامانەی هەڵبژاردن، ئەنجامی كۆتایین و تانەی لێنادرێت، تایبەتمەندی دادگای فیدراڵیش دیاریكراوە بەپێی دەستوری عێراق و یاسای دادگای فیدراڵ، تایبەتمەندی ئەم دادگایەش تەنها پەسەندكردنی ناوی كاندیدەكانە، هیچ كاتێك نەماوە بۆ ئەوەی تانە بدرێتەوە لەم ئەنجامانە دەستەی دادوەری عێراق بڕیاری لەسەر داون بەپێی یاسا ئەو بڕیارانەی لەم دەستەیەوە دەردەچێت بەهیچ شێوەیەك ناتوانرێت تانەی لێبدرێت".

بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق باسی لەوەشكرد، "تاكە ڕێگە لە ئێستادا لەبەردەم لایەنە ناڕازییەكان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ئەوەیە، تەنها ڕێگە ڕێككەوتنی لایەنەكانە لە نێوان خۆیاندا بۆ ئەوەی هەنگاو بنێن بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق".

ئەوەشی وت، "لەو 1400 تانەیەی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن درابو، بەشێكیین رەتكرانەوە، ئەوانەشی بەڵگەی تەواوی لەگەڵدا بون نێردرا بۆ دەستەی دادوەری هەڵبژاردن، لەسەر بڕیاری ئەو دەستەیە كۆمسیۆن هەستا بە كردنەوە و ئەژماركردنەوەی چەند وێستگەیەكی دەنگدان لە چەند پارێزگایەكی عێراق، ئەوەبو گۆڕانكاری لە پێنج كورسی لایەنەكان كرا لە پارێزگاكانی، بەغدا، موسڵ، كەركوك، و هەولێر، ئەم پڕۆسەیەی ئەمجارە پڕۆسەیەكی تازەبو، چەند كاندیدێك بە جیاوازی چەند دەنگێكی كەم لە كاندیدێكی ترییان بردەوە، ئەمەش بوە هۆی ئەوەی چەند لایەنێك كورسی لە دەست بدەن و چەند لایەنێكی تر ژمارەی كورسییەكانیان زیاد بكات، ئەم پێشبڕكێیەش رەوابو، دەستەی دادوەری بە پێی یاسا هەستا بەدەركردنی ئەو بڕیارانە كۆمسیۆنیش وەك لایەنێكی جێبەجێكار هەستا بە كردنەوەی دەنگی ئەو وێستگانە".

هه‌واڵی گرنگ