وەڵامێک بۆ هاوڕێیەکی نزیک لەدەسەڵات م
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەڵامێک بۆ هاوڕێیەکی نزیک لەدەسەڵات م

 سڵاو کاک .... وێرای قەناعەتی تەواوم بەبوونی هەڕەشەو مەترسی لەسەر کیانی سیاسی هەرێمی کورستان لەناوەوەو لەدەرەوەش بەتایبەت (وڵاتانی ئەقلیمی) ، وائەزانم گەورەترین هەڕەشە لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان ، بریتیە لە ( ناعەدالەتی و گەندەڵی زۆروو بێ پلانی حکومەت)کە نائومێدی و بێ متمانەییەکی یەکجار گەورەی لەناو خەڵکدا -بەتایبەت چینی گەنجان- خوڵقاندوە.

لێرەدا بەپێویستی ئەزانم ئەوەش بڵێم کەئێمە پێویستە قەوارەی هەرێمی کوردستان ، وەک قەوارەیەکی دەستوری و دەسکەوتێکی نیشتمانی - نەتەوەیێ، کە دەستوری ئێراق و هەروەها ئیدارەی وڵاتانی دەوروبەرو جیهانیش دانیان پێداناوەو مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن ، جیاکەینەوە لە کابینەی حکومەتی هەرێم ، وەک کابینەیەکی ئیداری ، کە بەداخەوە بێ پلانی و گەندەڵی وناعەدالەتی ، بووەتە سیمایەکی دیاری..

لای من و بەڕێزیشت و هەموو کوردستانییەکی نیشتمانپەروەر، دەبێ قەوارەی هەرێم خاڵی سوور بێ ، هەمومان دەستی پێوەبگرین و خزمەتی بکەین و گەشەی پێ بدەین، بەڵام دیارە حکومەت وەک دەسەڵاتی جێ بەجێکار، واجهەو بەشێکی ئەم قەوارەیە یە، بۆیە دەبێ ڕەخنە لێگرتنی زۆر ئاسایی بێ ، تەنانەت تا ئاستی داوای هەڵوەشاندنەوەشی وەک کابینەیەک و گۆڕینی بەکابینەیەکی باشتر - بێگومان بەڕەچاوکردنی زۆرینەی پەرلەمانی و پێوەری دیموکراسی- خاڵی دووەم / کە لەگەڵتدا نیم ، تۆمەتبارکردنی هەموو دەنگە ناڕازی و تووڕەکانی هەرێمە، بە دەستی دەرەکی .. کە ئەمە بەداخەوە تۆمەتێکی حازر بەدەستە لای زۆرێک لەبەرپرسانی هەرێم و کەسانی سوڵتەوی و سودمەند لە سوڵتە .

من ناڵێم لەم کوردستانە خەڵکی خۆ فرۆش بوونی نیە ، لەهەموو وڵاتێکدا کەسانی بەکرێ گیراوو سیخورو خۆفرۆش هەن ، لەناو دەسەڵات و لەدەرەوی دەسەڵاتیش، بەڵام ڕێژەیان لەچاو خەڵکی نیشتمانپەروەر هەر زۆر کەمە .

ئاخر برا لێرە، خەڵک بەگشتی وگەنجەکان بەتایبەتی ، خۆیان لەناو مەینەتی و ئازاری بێکاری و نائومێدی و ناعەدالەتیەکاندا ئەژین و ڕۆژانە پێیانەوە ئەتلێنەوە، ئیتر چ پێویست بەوە ئەکات لە(بەغدا) وە یان لە (ئەنقەرەو تاران) ەوە ئیعازیان بۆ بێ ؟!

بۆیە ئەمجارەش ئەڵێم : گشتاندن ( التعمیم) و ڕەها گەرایی( الاطلاق) دووحوكمى ناڕەوان لەدەربڕینەکاندا ، بۆیە پێویستە هەموو نوسەرو ڕۆشنبیرو قسەکەرو خەمخۆرێک ، خۆیانی لێ بپارێزن ، بۆئەوەی قسەو دەربڕینەکانیان بەهاو کاریگەریی خۆیان لەدەس نەدەن .

 

هه‌واڵی گرنگ