سیستانی فتوایه‌كی نوێ ده‌دات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سیستانی فتوایه‌كی نوێ ده‌دات

مەرجەعی باڵای شیعەکانی عیراق فەتوایەکی نوێ دەدات لەبارەی پابەندبوون بە یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆ و رایدەگەیەنێت ھەر کارێک پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانی ھاتوچۆبێت قەدەغەکراوە.

لە نوێترین فەتوایدا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عیراق دەڵێت "ھەر کارێک پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانی ھاتوچۆبێت قەدەغەکراوە، چونکە بەشێوەیەکی ئاسایی دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە گیان و سامانی خەڵک.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، شۆفێری کردن بەبێ مۆڵەت و تێپەڕاندنی ھێماکانی ھاتوچۆ و پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی پۆلیسی ھاتوچۆ لەسەر شەقامەکان و رێکردن بە پێچەوانەی ئاراستەی شەقام لەو کارە قەدەغەکراوانەن لەلایەن ھاوڵاتییانەوە ئەنجام دەدرێن.

هه‌واڵی گرنگ