سوپای عێراق، دەستبەسەرداگرتنی چوار کیلۆ و ٨٠٠ گرام ماددەی ھۆشبەری لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنییان لە ناوچەی ئەرمیلە سەربە قەزای روتبە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە.
له راگەیەندراوەکەدا ئهوهش هاتووه، لە میانی ھەڵمەتەکەدا دەستبەسەر چوار کیلۆ و ٨٠٠ گرام ماددەی ھۆشبەردا گیراوە و ھاتووە: "ماددە ھۆشبەرەکان لەلایەن ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵییەوە، لەناوبراون".