وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدهگهیهنێت، لە میانی 10 مانگی رابردوودا، 10 ھەزار کەس بەتۆمەتی بازرگانییکردن و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون.
لیوا سەعد مەعن بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە میانی 10 مانگی رابردوودا، زنجیرەیەک ھەڵمەتیان لە ژمارەیەک ناوچەی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە.
باسی لەوەشکردووە، کە لە میانی ھەڵمەتەکاندا، 10 ھەزار کەس بەتۆمەتی بازرگانییکردن و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون.
ئهوهشی خستۆتهڕوو، کە ماددە ھۆشبەرەکان لە دەرەوە، بەشێوەی قاچاغ دەھێندرێنە ناو عێراقەوە و گوتی:ھێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان، بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بە ئامانجی بەرگرتن لە ھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان بە قاچاغ بۆ ناو وڵات.