تەندروستی جیهانی هەواڵێكی خۆشی لە بارەی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن بڵاوكرده‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی جیهانی هەواڵێكی خۆشی لە بارەی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن بڵاوكرده‌وه‌

رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت ، تائێستا هیچ كەسێك بەڤایرۆسی ئۆمیكرۆن گیانی لەدەستنه‌داوە و ئەمەش هیوایەكی زیاتر دەداتە هاووڵاتیان تا زیاتر خۆپارێزی بكەن و كەمامە بەكاربهێنن.

ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 4 ی كانونی یه‌كه‌می 2021 د.هێرش حەیدەر، سەرۆكی تیمی روبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لەسلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاند، رێكخراوی تەندروستی جیهانی هەواڵێكی دڵخۆشكەری دایە گوێی كۆی مرۆڤایەتی بەوەی تائێستا هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (ئۆمیكرۆن) تۆمار نەكراوە.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، نەبوونی حاڵەتەكانی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا گۆڕاوەكە هیوایەكی زیاتر دەداتە هاووڵاتیان تا زیاتر خۆپارێزی بكەن و كەمامە بەكاربهێنن.

 

هه‌واڵی گرنگ