سوپای عێراق لەگەڵ پێشمەرگە لەسەر چەند پرسێك ڕێككەوتن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سوپای عێراق لەگەڵ پێشمەرگە لەسەر چەند پرسێك ڕێككەوتن

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت ، لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە ڕێكەوتن لەسەر كاری هەواڵگری و زیادكردنی هاوكارییەكان لەنێوان هێزەكانی هەردوولا .

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4 ی كانونی یه‌كه‌می 2021 فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌یكی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاند، دوای كۆبونەوەیان لەگەڵ وەفدی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕێكەوتن لەسەر كاری هەواڵگری و زیادكردنی هاوكارییەكان لەنێوان هێزەكانی هەردوولا.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لە كۆبونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە پرسی سەربازی و ئەمنی گفتوگۆی لەبارەوە كرا و هەروەها لەبارەی یەكخستنی هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش تاوتوێكرا .

 

هه‌واڵی گرنگ