سوودەكانی لەسەر پێ وەستان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سوودەكانی لەسەر پێ وەستان

 

 

رۆژانە ئێمەی مرۆڤ بەهۆی ئیش و كاری رۆژانەمان ماوەیەكی زۆر دەجوڵێین ‌و دەڕۆین ‌و هامۆشۆ دەكەین یاخود لە ئۆفیسەكانمان دادەنیشین‌ و كەمتر دەجوڵێین كە هەردوو ئەم حاڵەتە مرۆڤ ماندو دەكات یاخود هەندێك جار گرفتی تەندروستی بۆ دروست دەكات، بۆ رزگاربوون لەو مەترسیانە دكتۆر (مایكل موسلی) پسپۆری زانستی راهێنانی پراكتیكی ئامۆژگاریمان دەكات كە رۆژانە چەند جارێك وەستان لەسەر پێیەكان مرۆڤ لە ماندوبوون ‌و گرفتی تەندروستی دەپارێزێت.

دكتۆر مایكل دەڵێت: راوەستان لەسەر پێیەكان یارمەتیدەر دەبێت بۆ تەندروستیمان جگە لەوەی هێوربوونەوە بە لەش دەبەخشێت ‌و لەهەمانكاتدا سوری خوێن بەهێواشی دەسوڕێت ‌و رێگری دەكات لە بەرزبوونەوەی رێژەی شەكر لەلەشدا.

مایكل دەڵێت: تەندروسترین وەستانیش لەسەر پێیەكان ئەوەیە كە لەسەعاتێكدا دوو بۆ سێ جار بۆ ماوەی (2) خولەك بوەستیت.

(ئامادەكردنی : ئالان رەئوف)

 

هه‌واڵی گرنگ