وەزارەتی كارەبا: تاوەكو كۆتایی ئەم هەفتەیە دۆخی كارەبا باشتر دەبێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی كارەبا: تاوەكو كۆتایی ئەم هەفتەیە دۆخی كارەبا باشتر دەبێت

كوردیو
 
وەزارەتی كارەبای هەرێم روونكردنەوە لەبارەی ماوەكانی پێدانی كارەاوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت،" ماوەکانی پێدانی کارەبا بۆ 10-12 کاتژمێرێک کەم بووەتەوە".
 
وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،"هاووڵاتیانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە بە هۆی هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا بۆ 6000 مێگاوات و هاتنی شەپۆلێکی سەرما و سۆلە، ماوەکانی پێدانی کارەبا بۆ 10-12 کاتژمێرێک کەم بووەتەوە".
 
ئاماژە بەوەشدراوە،"هەڵكشانی خواست لەسەر كارەبا لەكاتێكدایە كە ئێستا توانای بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ هاوبەشانی کارەبا 2800 مێگاواتە".
 
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە،"وەزارەتی کارەبا کار بۆ گەڕاندنەوەی دوو یەکەی وێستگەی هەڵمیی خەبات دەکات و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی کارەبا دەگەڕێتەوە و تا ئاستێک دۆخی کارەبا باشتر دەبێت".

 

هه‌واڵی گرنگ