وابریاربوو ئەمرۆ یەك شەممە خۆپیشاندانی فراوانی قوتابیان بۆ دەرماڵە دەست پێبكاتەوە و قوتابیان سورن لەسەر جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان و لەئێستادا لە پارێزگاكانی هەلەبجە و سلێمانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و لەچەند لەشارو شارۆچكەیەكی هەرێم خۆپیشاندان دەستیپێكردۆتەوە.
پەیامنێری كوردی‌و لە گه‌رمیان رایگەیاند كە لەئێستادا قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی گه‌رمیان دەستیان بەخۆپیشاندان كردۆتەوە له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی گه‌رمیان و داوای مافە رەواكانیان دەكەن.
شایه‌نی باسه حه‌وت ساڵه ده‌رماڵه‌ی قوتابیان به بیانوی قه‌یرانی دارایی له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ڕاگیراوه و له ئێستاشدا نرخی نه‌وت به‌رزه و داهاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتره له‌و كاته‌و به‌ڵام حكومه‌ت تاوه‌ك و ئێستا بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی نه‌داوه بۆ قوتابیان.