قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،"نرخی یه‌ك كاتژمێر كاره‌بای موه‌لیده له مانگی رابردودا له نێوان ده هه‌زار بۆ 11 هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده گۆڕانی به‌سه‌ردادێت كه له كاتژمێر یه‌كی شه‌و بۆ حه‌وتی به‌یانی كار به‌موه‌لیده‌كانیان ناكه‌ن و كاره‌با دابین ناكه‌ن".
به‌پێی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له مانگی رابردودا له‌نێوان (215) بۆ (250) كاتژمێردا بووه و هه‌ر سه‌عاتێك به (46) چل و شه‌ش دینار دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان ده هه‌زار بۆ 11 هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت.
به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت، له كۆنوسی كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختكراوه‌ته‌وه، ئه‌و موه‌لیدانه‌ی كه دو فیده‌رن له كاتی بڕانی یه‌كێك له دو فیده‌ركه نابێت موه‌لیده‌كانیان كاربكات كه ده‌بێته هۆی دروستبونی كێشه.
هاوكات، سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتان له مانگی (2021.12) به‌جۆرێكه كه له‌نێوان سه‌عات (7) به‌يانى تا یه‌كی شه‌و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان.