ئۆمیكرۆن گەیشتە ١٢ ویلایەتی ئەمریكا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئۆمیكرۆن گەیشتە ١٢ ویلایەتی ئەمریكا

ژمارەی ئەو ویلایەتانەی ئەمریكا كە تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لێیان دەستنیشان كراوە، گەیشتە ١٢ ویلایەت و ڤایرۆسەكە لەو وڵاتە ڕوو لە هەڵكشان دەكات.

بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لە ئاژانسە جیهانیەكان، ژمارەی ئەو ویلایەتانەی ئەمریكا كە تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لێیان دەستنیشان كراوە، گەیشتە ١٢ ویلایەت و لانیكەم ٢٠ كەس لە ١٢ ویلایەتی ئەمریكا، تووشی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون كە بۆ یەكەمجار لە كۆماری باشووری ئەفریقا تۆمار كرا.

یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە جۆری ئۆمیكرۆن لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ویلایەتی كالیفۆرنیا تۆمار كرا و دواتر لە هەریەك لە ویلایەتەكانی كۆلۆرادۆ، هاوایی، ماریلاند، ماساچوسیتیس، مینیسۆتا، میزۆری، نێبراسكا، نیوجێرسی، نیویۆرك، پێنسیلڤانیا و یوتا حاڵەتەكانی تووشبوون بەم جۆرەی كۆرۆنا تۆمار كران.

ژمارەیەك لە تووشبووان لەو ماوەیەدا، سەردانی وڵاتانی باشووری ئەفریقایان كردووە و ژمارەیەكی دیكەیشیان لەم نزیكانە گەشتیان بۆ دەرەوە ئەنجام نەداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ