جارێكی دیكە نرخی غازی ئۆتۆمبێل بەرزبویەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جارێكی دیكە نرخی غازی ئۆتۆمبێل بەرزبویەوە

لەگەڵ ئەوەی نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان زۆر بەرزەو بەو هۆیەوە شۆفێران ستیسمی ئۆتۆمبێلەكانیان دەگۆڕن، جارێكی دیكە نرخی غازی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی و هەولێر زیاتر بەرزبویەوە.

تۆڕی پەیامنێرانی كوردیو پێیان ڕاگەیاندین: لەگەڵ ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی یەك لیتر غازی ئۆتۆمبێل بە 525 دینار بوو، ئەمڕۆ یەك شەممە نرخی یەك لیتر غازی ئۆتۆمبێل گەیشتە 550 دیناری عێراقی.

جێگەی باسە لە هەرێمی كوردستان بەهۆی بەرزی نرخی بەنزین، شۆفێران پەنا بۆ گۆڕینی سیستمی بەنزینی ئۆتۆمبێلەكانیان بۆ غاز دەبەن و ئەوەش جگە لەتێچویەكی زۆر بۆ شۆفێران نرخی غازیش بەرەو بەرزبونەوە دەبات.

 

هه‌واڵی گرنگ