ئەمڕۆ یەك شەممە دژی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش لە سنووری پارێزگاكانی كەركوك و دیالە هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجام دەدەن.
پەیامنێری كوردیو لە كەركوكەوە پێی ڕاگەیاندین: بڕیار دراوە لە ئەمڕۆ یەك شەممەوە ژووری هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسنووری چوار میحوەری پارێزگاكانی كەركوك و دیالە چالاك بكرێنەوە و ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە دژی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش بەڕێوەدەبەن.
جێگەی باسە، ماوەی چەند شەوێكە چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش لەچەند ناوچەیەك هێرشیان بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عێراق دەستیپێكردوەو لەو هێرشانەدا كوژراو بریندار هەیە.