سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی ئەفسەرێکی ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا دەركرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی ئەفسەرێکی ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا دەركرا

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق رایگەیاند کە دادگای تاوانەکانی میسان، سزای لەسێدارەدانی بۆ کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی ئەفسەرێکی ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا دەرکردووە.

لەمبارەیەوە نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرای كردووە: دادگای تاوانەکانی میسان، سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانبارێک دەرکردووە کە ئەفسەرێکی ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا بە پلەی نەقیب و شۆفێرەکەی کوشتووە.

ئاماژە بەوەشكراوە کە پێشتر تاوانبارەکە لەگەڵ ژمارەیەک تۆمەتباری دیکە بە کۆکردنەوەی زانیاری، پلانیان دانابوو ئەفسەرەکە و شۆفێرەکەی بکوژن.

ئەوەش هاتووە كە سزای لەسێدارەدانەکە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بۆ تاوانبارەکە دەرکراوە.

شایەنی باسە لە راگەیەندراوەکەدا، زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو، بەتایبەتیش لەبارەی بەرواری کوشتنی ئەفسەرەکە و شۆفێرەکەی.

هه‌واڵی گرنگ