ئەمڕۆ یەك شەممە دیاردەیەكی سەرنجڕاكێش لە ئاسمانی هەولێردا بینراو بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەوەی بینرا دیاردەی خەرمانەی خۆربوو.
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: كەمێك پێش ئێستا دیاردەی سەرنجڕاكێشی (خەرمانەی خۆر ـSun Halo) لە ئاسمانی هەولێردا بینرا.
خەرمانەی خۆر دیاردەیەكی ڕووناكییە كە بە ڕووناكی بەرهەم دەهێنرێ (بە پڕشەنگی خۆر یان تریفەی مانگ ) كاتێك ڕووناكی بەناو كریستاڵی سەهۆڵی شەش پاڵوی ناو كەشە بەرزەكان ڕەت دەبێت تووشی شكانەوە دەبن و ئەم دیاردەیە درووست دەكەن .
خەرمانە چەندین شێوەی هەیە، وەك خەرمانەی رەنگاو رەنگ یان خەرمانەی سپیی هەروەها دەكرێت شێوەی كەوانە یان بازنەیی بێت كە بەگشتی لە دەوری مانگ یان خۆر درووست دەبن ، بەڵام هەندێكی تر لە شوێنێكی تر یان تەنانەت لە بەشی پێچەوانەی ئاسماندا ڕوو دەدات .
ئەو كریستاڵە سەهۆڵیانەی كە بەرپرسن لە درووست بوونی خەرمانە، بەشێوەیەكی ئاسایی لە هەوری سیرۆستراتۆس لە ترۆسفری سەرەوە (٥-١٠ كم (٣.١-٦.٢ میل)ڕاگیر دەبن، بەڵام لە كەشوهەوای سارددا دەتوانن لە نزیك ڕووی زەویدا خۆیان ڕاگیربكەن ، لەو حاڵەتەدا وەك تۆزی ئەڵماس ناودەبرێن شێوە و ئاڕاستەكردنی تایبەتی كریستاڵەكان بەرپرسیارن لە جۆری خەرمانەی بەرهەم هاتوو. ڕووناكی بەهۆی كریستاڵی سەهۆڵیەوە دەشكێنەوە و دووبارە ڕووناكی دەدەنەوە و رەنگە بەهۆی پەرتبوونی ڕووناكیەكان دابەش بوونی رەنگەكانیش درووست ببێت. كریستاڵەكان وەك هاوێنە و ئاوێنە ڕەفتار دەكەن[٢]. دیاردە ئەتۆمۆسفیریەكانی بینایی وەك خەرمانە وەك بەشێك لە كەشناسی كەشوهەوا بەكاردەهێنرێت ، ئەمەش مەبەستێكی ئەزموونكاری پێشبینی كەشوهەوا بوو پێش ئەوەی كەشناسی پێش بكەوێت . زۆر جار ئاماژە بەوە دەكەن كە باران لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری داهاتوودا دەبارێت، چونكە هەوری سیرۆستراتۆس كە دەبێتە هۆی ئەوەی كە دەتوانێت نیشانەی نزیكبوونەوەی باران بارین نیشان بدات[٣] .
جۆرە باوەكانی تری دیاردە ڕووناكیەكان كە بەهۆی دڵۆپە ئاویەكان درووست دەبن جیاوازن لەو دیاردانەی كەبەهۆی كریستاڵی سەهۆڵی درووست دەبن وەك (پەلكەزێڕینە).