ئەمڕۆ یەك شەممە جارێكی دیكە خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆو پەیمانگاكان لە سلێمانی و بەشێكی دیكە لە شارەكانی هەرێم دەستیپێكردەوەو بڕیارە خۆپیشاندان بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن بەردەوام بێت.
پەیامنێری كوردیو لە سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ یەك شەممە جارێكی دیكە خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆو پەیمانگاكان لە سلێمانی دەستیپێكردەوەو بەپێی بڕیاری قوتابیان لە ڕۆژانی داهاتووشدا خۆپیشاندانەكە بەردەوام دەبێت تائەو كاتەی حكومەتی هەرێم داواكارییەكانیان جێبەجێ دەكەن.
جێگەی باسە، هەفتەی پێشووتر قوتابیانی زانكۆو پەیمانگاكان دەستیان بە خۆپیشاندان كردو داوای خەرجكردنی دەرماڵە دەكەن و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش داواكارییەكەیانی ڕەتكردەوە.