قوتابخانەی گوندی خدرجیجە، بەناوی شەهید قوتابی بارزان ئیسماعیلەوە دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قوتابخانەی گوندی خدرجیجە، بەناوی شەهید قوتابی بارزان ئیسماعیلەوە دەكرێت

قوتابخانەی گوندی خدرجیجە، بەناوی شەھیدی قوتابی بارزان ئیسماعیلەوە دەكرێت و ئەمڕۆ مەراسیمی رێزلێنانی بۆ سازكرا .

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە: بارزان ئیسماعیل، ئەو قوتابییەی شەوی پێنجشەممە (2-12-2021) لەكاتی یارمەتیدانی براكانی لەكاتی هێرشی داعش بۆ سەر گوندەكەیان، شەهید بوو، ئەمڕۆ مەراسیمی رێزلێنانی بۆ سازكرا و قوتابخانەكەی بە ناوی ئەوەوە دەكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو: بەمەبەستی رێزلێنان لە گیانی پاكی ئەو قوتابییە و براكانی و شەهیدەكانی دیكەی هێرشەكەی ئەم دواییە قوتابیان و مامۆستایان لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن خولەكێك بە بێدەنگی وەستان و قوتابخانەی گوندەكە، بە ناوی شەهید بارزانەوە دەكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ