زانیاری نوێ لەبارەی تەقەکردنەکەی شەوی رابردووی تانجەرۆوە بڵاوكرایەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانیاری نوێ لەبارەی تەقەکردنەکەی شەوی رابردووی تانجەرۆوە بڵاوكرایەوە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنانی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، تا ئێستا تەقەکەری رووداوەکەی شەوی رابردوو کە بووە ھۆی کوشتنی ئەفسەرێک و برینداربوونی چەند پۆلیسێکی دیکە دەستگیر نەکراوە.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنانی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کێشەی کەمی کارمەندییان ھەیە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیاندا ،دەشڵێت، ساڵانە نزیکەی ١١ ھەزار سکاڵایان پێ دەگات و ئەمەش گرفتی بۆ دروستکردوون چونکە ستافەکەیان کەمە و ناتوانن بە ئەرکەکانیان بگەن. ھاوکات، وتیشی "ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە مەترسیدایە".

ناوبراو وتویەتیشی: پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەدوای ئەم رووداوەوە ھەڵوێستی جدیی ھەبێت و بەدەنگ داواکاری بەڕێوەبەرەیاتییەکەیانەوە بچێت، گەر نا کاردنەوەیان دەبێت و تەواوی نوسینگەکانیان دادەخەن و لە کارکردن دەوەستن.

ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر فەرمانی دادوەر بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک چوونەتە شوێنی رووداوەکە و پاشان بەھۆی تەقەکردنی تاوانبارەکە کەسێک کوژراوە وچوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەوەشی وتوە: ئەو کەسەی تەقەکەی کردووە ئەو کەسە نەبووە کە فەرمانی گرتنی ھەبووە و ھاوسەری ژنەکە نەبووە، بەڵکو کەسێکی دیکە بووە کە ئەندامێکی دیکەی خێزانەکە بووە.

شەوی رابردوو ژنێک پەیوەندی بە پۆلیسی توندوتیژی دژی ژنانەوە کردووە کە بچن بە ھانایەوە، دوای گەشتنی مەفرەزەی پۆلیس، کەسێک لە سەربانی ماڵەکەیەوە تەقەی لە پۆلیس کردووە.

بەھۆی رووداوەکەوە ئەفسەرێکی پۆلیس کوژرا و چوار کەس برینداربوون و رەوانی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کران.

هه‌واڵی گرنگ