هێمن هەورامی: پێویستە پێش 6-11ی ساڵی داهاتوو، هەڵبژاردنی پەرلەمان بەڕێوەچوبێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هێمن هەورامی: پێویستە پێش 6-11ی ساڵی داهاتوو، هەڵبژاردنی پەرلەمان بەڕێوەچوبێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: چەند ڕایەكی جیاواز بۆ دروستكردنی كۆمسیۆنی هەرێم هەیەو پێویستە پێش 6-11ی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوبێت.

هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پێویستە هەموولایەنەكان پابەندبن بەدروستكردنەوەی كۆمسیۆن لە هەرێمی كوردستان، چونكە لەئێستادا لە هەرێم ئێستا هیچ شتێك نیە بەناوی كۆمسیۆنەوە، هەم وادەیان بەسەر چووە هەم دوو ئەندامیشی كەمە.

هەروەها ووتیشی: پێویستە پێش 6-11ی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوبێت و بۆ ئەو مەبەستە پێویستمان بەهاوكاری كۆمسیۆنی عێراق و نەتەوە یەكگرتووەكان هەیە.

 

هه‌واڵی گرنگ