ئەمینداری گشتی یەكگرتوو كونسوڵی توركیا لە هەرێم كۆبوونەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو كونسوڵی توركیا لە هەرێم كۆبوونەوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ كونسوڵی توركیا لە هەرێم لە كۆبونەوەیەكدا گفتوگۆیان دەربارەی پرسی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان و پێكهێنانی حكومەتی نوێ كرد.

دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ یەك شەممە بەرواری 5/12/2021 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری مامۆستا خەلیل ئیبراهیم كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردن پێشوازی لە بەرێز ( هاكان كاراچای ) سەر كونسوڵی كۆماری توركیا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لەدیدارەكەدا بارودۆخی ناوخۆ و هەرێم و عێراق و پرسی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان و پێكهێنانی حكومەتی نوێ گفتوگۆی لەبارەیەوە كرا.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تەئكیدی لەوە كردەوە كە گرنگە هەموولایەك هەوڵبدەن بۆ سەقامگیری عێراق و خزمەتكردنی هاوڵاتیان ، و ئارامی و ئاسایشی عێراق خزمەت بە ناوچەكە بە گشتی دەكات.

هه‌واڵی گرنگ