رێکخستنەکانی بەرگری عێراق هۆشداری دەدەنە هێزەکانی هاوپەیمانان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رێکخستنەکانی بەرگری عێراق هۆشداری دەدەنە هێزەکانی هاوپەیمانان

رێکخستنەکانی بەرگری عێراق کە خۆی لە دەستەیەک دەبینێتەوە لە گروپەکانی مقاوەمەی عێراق دژ بە ئەمریکا هۆشداری توند دەدەنە هێزەکانی هاوپەیمانان کە گەر بێت و پێش ساڵی نوێ عێراق جێنەهێڵن ئەو کات لە تواناماندایە هەموو شتێک بکەین”

ئەمڕۆ یەک شەممە 5 ی كانونی یه‌كه‌می 2021 سەعد سەعدی، ئەندامی گروپی چەکدارانی عەسائیب ئەهلحەق، بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: پەیامی ئێمە و حکومەتی عێراق و پەرلەمان روونە کە دەبێت، سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانان پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ تەواوی سەربازەکانیان عێراق جێبهێڵن و لە عێراقدا نەمێننەوە.

سەعدی وتیشی” گەر ئەمەیکا پێش ساڵی تازە هێزەکانی نەکشێنێتەوە، ئەوا تەواوی گروپەکانی مقاوەمە لە عێراق دەچێتە جەنگێکی کراوە لەگەڵ سوپای ئەمریکا و ئەوکات بەهێز و شەر سوپای ئەمریکا و هاوپەیمان لە عێراق دەردەکەین بۆیە دەخوازین کە دەست نەدەینە ئەم بژاردەیەو سوپای ئەمریکا خۆی لە کاتی دیاریکراودا بکشێتەوە”

هه‌واڵی گرنگ