دوو لیژنه‌ی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ كوژرانی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی سلێمانی بەیاننامە ده‌رده‌كه‌ن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوو لیژنه‌ی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ كوژرانی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی سلێمانی بەیاننامە ده‌رده‌كه‌ن

هه‌ردوو لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت و لیژنەی داكۆكیكردن له‌ مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا داوای بە سزاگەیاندنی تاوانكارانی ئەم ڕووداوە دەكەن.

لە بەیاننامە هاوبەشەكەیاندا هاتووە: بەداخەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی بەجێگەیاندنی ئەرکی یاسایی خۆیاندا، مەفرەزەیەکی بەڕێوبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی ڕووبەڕووی ڕووداوێکی تەقەکردن بوونەوە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک بە پلەی نەقیب گیانی سپارد و سێ کارمەندی دیکەش برینداربوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو: وێڕای سەرەخۆشی و هاوخەمیمان بۆ بنەماڵەی بەڕێز نەقیب محەمەد لەتیف و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارانی پۆلیسی بەڕێوبەرایەتییەکە، دەخوازین و دووپاتی دەکەینەوە کە دەبێت تاوانکاران و ئەنجامدەرانی ئەو کارە ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە و سزای توند بدرێن، دەبێ بەشێوەیەکی خێراتر کار لەسەر ڕاسپاردەکانمان بکرێت بۆ داماڵینی چەکی بێ مۆڵەت و پێداچوونەوە و تووندکردنی پێدانی مۆڵەت بۆ کەمکردنەوە و بەڕەنگاربوونەوەی لەمجۆرە ڕووداوانە.

هه‌واڵی گرنگ