ڕێکارەکانی ھاتوچۆی نێوان ھەرێم و ئێران ڕاگه‌یه‌ندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕێکارەکانی ھاتوچۆی نێوان ھەرێم و ئێران ڕاگه‌یه‌ندرا

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕێکارەکانی ھاتوچۆی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران توند کراون و پێویستە ئەوەی ھاتوچۆی ئێران دەکات، کارتی ڤاکسینی ھەبێت و تێستی کۆرۆناشی پێ بێت و ڤیزەشی لێدابێت، بەپێچەوانەوە ڕێگریی لێ دەکرێت . 

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 5ی کانونی یەکەمی 2021 عەبدوڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران   ڕاگەیاند، ''ئەو کەسەی بیەوێت بۆ ھەر مەبەستێک لە ڕێی زەوییەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکات، پێویستە ڤیزای لێدابێت و ھەردوو ژەمی ڤاکسینیشی بۆ کرابێت و تێستی کۆرۆناشی کردبێت، ئەوکات ڕێگەی پێ دەدرێت سەردانی وڵاتی ئێران بکات، ئەگەرنا ڕێگەی پێ نادرێت."

هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەوەشی لە ڕێگەی ئاسمانییەوە سەردان بکات، تەنھا ڤێزەی پێویست نییە، ئەگەرنا پێویستە سەرجەم ڕێکارەکانی دیکە بگرێتە بەر.''

عەبدوڵا ئاکرەیی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕوونیشیکردووەتەوە، ''ئێستا ھەرێمی کوردستانیش ھەمان ڕێکار دەگرێتە بەر بۆ ھاتنی ھەر کەسێک لە ئێرانەوە، بەڵام بۆ ھەندێک حاڵەت ڕێگەپێدراوە سەردان بکرێت، ئەویش ئەگەر نەخۆشیی کوشندە، یاخود درێژخایەنی ھەبێت و نەتوانێت ڤاکسین لێبدات، ئێمە نووسراوی بۆ دەکەین و ڕێگەی پێ دەدرێت سەردانی وڵاتی ئێران بکات.''

 

 

هه‌واڵی گرنگ