بانكی ناوەندی لە مانگێكدا 3.5 ملیار دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بانكی ناوەندی لە مانگێكدا 3.5 ملیار دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە

بانكی ناوەندی عیراق لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 3 ملیار‌و 500 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.

بەگوێرەی ئامارەكانی بانكی ناوەندی عیراق، لە مانگی رابردوودا 3 ملیار‌و 682 ملیۆن‌و 736 هەزار دۆلار لە یەدەگی دراوی بیانی لەڕێگەی مەزادی ڕۆژانەوە خراوەتە بازاڕەوە، كە بە تێكڕا دەكاتە 167 ملیۆن‌و 397 هەزار‌و 128 دۆلار لە ڕۆژێكدا، ئەمەش بەراورد بە مانگی تشرینی یەكەم كەمیكردووە كە ڕۆژانە گەیشتبووە 174 ملیۆن‌و 848 هەزار دۆلار.

هەروەها بەشێكی زۆری ئەو پارەیەی لە مانگی رابردوودا فرۆشراوە، بەشێوەی حەواڵە ڕەوانەی دەرەوە كراوە بۆ تەمویلكردنی بازرگانی دەرەكی‌و ئەوی تریشی بەشێوەی نەختی فرۆشراوە بە كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو و هاوڵاتیان.

هه‌واڵی گرنگ