کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئێستا لە سنووری پارێزگای هەولێر باران دەستی پێ کردووە و پێشبینی بارینی بارانی زیاتر دەکرێت، ههروهها له ناوچه شاخاوییهكانیش بهفر دهبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بوومەلەرزەزانی و کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: باران بارین لەسەر بەشێک لە ناوچەکەمان بە تایبەت لە سنوورى پارێزگاى هەولێر دەستی پێکردووە و پێشبینی دەکرێت ڕێژەى باران بارینەکە زیاتر بێت.
ڕاشیگەیاند: لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر بارینیمان دەبێت و پێشبینی دەکرێت ئەم باران بارینە بەشێوەیەکى لاواز لەسەر ناوچەکەمان بمێنێتەوە.