سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له توێتێكدا داوای له خه‌ڵكی كوردستان كرد ڕوو له بنكه‌كانی ته‌ندروستی و وه‌رگرتنی ڤاكسین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینی په‌تای كۆڕۆنا وه‌ربگرن.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند "هانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌م ڤاكسین وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان و ئازیزانیان له مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بپارێزن".
ڕاشیگه‌یاند "ئێستا نزیكه‌ی 200 بنكه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین هه‌ن و له ڕێگه‌ی لینكی تۆماركردن ناوی خۆتان تۆمار بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكیسن".
جێگای باسه ئه‌م تویته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له كاتێكدایه كه‌وا ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه دوباره له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌رێم قوتابیان هاتنه‌وه سه‌رشه‌قامه‌كان و داوای ده‌رماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن ، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ تویت و بڕیارێكی بۆ ئه‌و قوتابیانه پێ نییه.