لە قەزای خانەقین دەنگی تەقینەوەیەک بیسترا و پۆلیس دەڵێت، بۆمبێک بووە و تەقیوەتەوە و زیانی گیانی نەبووە.
بەرپرسێکی پۆلیسی گەرمیان کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە ئێن ئاڕ تی وت، بۆمبێک بوو لەبەردەم ماڵی خاوەن بەنزینخانەیەکدا دانراوە و تەقیوەتەوە بەبێ ئەوەی زیانی گیانی هەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو لە نزیک وێستگەی بابەگوڕگوڕ لە شاری کەرکوک بۆمبێکی دەنگی تەقیەوە و دوو کەس بە سووکی بریندار بوون.