رۆژی 10-12 یادی ٧٣ ساڵەی ڕاگەیاندنی (ڕاگەیەنراوی جیهانی مافەکانی مرۆڤ) ە ، لەلایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە..
ئەم ڕاگەیەنراوە کە لە ٣٠ بەند پێکهاتوە گوزارشت لەدیدی UN بۆ مافەکانی مرۆڤ دەکات ، زۆر بنەماو چەمکی گرنگی لەخۆگرتوە بۆ دەستەبەر کردنی ماف و ئازادیەکان ،بەڵام بەداخەوە زۆربەی بەندەکان وەکو مەرەکەبی سەرکاغەز ماونەتەوەو هەموو مرۆڤایەتی بەیەکسانی لێیان بەهرەمەند نەبوون ، چونکە بەندەکان هێزی سەپاندن و جێبەجێکردنیان نیە ، بۆیە پاش تێپەڕبونی ٧٣ ساڵ بەسەر ئەو ڕاگەیەنراوەدا ،هێشتا لەسەرتاسەریی جیهاندا پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ و ئازادیەکان ، بەرقەرارەو جیاکاریی لەمامەڵەکردندا بونی هە یە ، برسێتی و هەژاری و بێکاری بەهۆی شەڕو ناکۆکیەکانەوە زۆرن ،ڕۆژان دەیان و بگرە سەدان منداڵ لەبرسا دەمرن..
هێشتا ملێونەها مرۆڤ لەئاوارەیی و دەربەدەرییدا ،ژیان دەبەنە سەر،ملێونەهای دیکە بێ خانەو لانەن و لە ناو گۆڕستانە گەورەکاندا،یان لەخێوەتگاو کەمپەکاندا دەژین ..
هێشتا ئازادی بیرو ڕادەربڕین هەڕەشەی جددییان لەسەرە ، خەڵکی لەدەرەوەی یاسا، ڕەشبگیرو سەرنگون دەکرێن. زۆر نەهامەتی و بەدبەختی و شتی تریش.
بۆیە ئەمڕۆ وەک دیموکراسیەت تەنانەت لەخودی ڕۆژئاواش لەژێر پرسیاردایە ، پرسی مافی مرۆڤ و ئازادیەکانیش، لەپێش چاوی un و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤدا، لەبەردەم مەترسی و هەڕەشەی زۆردان لەلایەن دەسەڵاتی حوکمڕانی و هەروەها گروپە تیرۆریستیەکانەوە.