کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق لێکەوتەکانی دوای خۆی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق لێکەوتەکانی دوای خۆی

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق لەئیستادا باسێکی گرنگی میدیاجیهانی و نێوخۆیەکانە ، لە ٢٦ تەمووزی ئەمساڵ جۆبادین سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕای گەیاند : تاوەکوو کۆتاییی ساڵی ٢٠٢١ ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کۆتاییی پێ دێت و ئەمریکا هێزە شەڕکەرەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە و تەنیا نزیکەی ٢٥٠٠ هێزی بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری دێڵێتەوە. ئەمەش بەڕای بەشێک لەچاودێرانی سیاسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق لێکەوتەی خراپی دەبێت بۆعێراق .

ماڵپەڕی ئینتەر ناشیۆناڵ پۆڵسی دایجێست ی ئەمریکیش لەڕاپۆرتێکیدا دەڵێت :بەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق ، ئەو وڵاتە هەمان سیناریۆی ئەڤغانستانی تێدا دووبارەبێتەوە و سوپای عێراق لەبەریەک هەڵوەشێتەوە ، هەرچی لایەنەکانی سەر بە ئێران و خودی بەرپرسانی باڵای ئێران بەردەوام ڕایان گەیاندووە کە باشترین تۆڵەی قاسم سولەیمانی ئەوەیە کە ئەمریکا لە عێراق ناچار بەدەرکردن بکرێ ، پرسیارەکەلێرەدائەوەیە ئایە ئەمریکا چیتر عێراقی بەلاوەگرنگ نیە واز لەململانێکردن لەگەڵ ئێران و لایەنگرانی دێنێت ؟ ئەمریکا لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ و ڕووخانی ڕژێمی بەعس پاش ئەو هەموو تێچووە مرۆیی (زیاتر لە ٤٠٠٠ کوژراو) و دارایی (زیاتر لە ٧،٢ تریلیۆن دۆلار)ییە، عێراق بۆ ئێران جێ دێڵێت؟ جگە لەمانەیش ئەی نفووز و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا چیی لێ دێت؟ لەم شیکاریەدا تەواوی ئەم پرسانە گەنگەشەدەکەین .

بوونی هێزەکانی ئەمریک لەدوای سالی ٢٠٠٣ لەعێراق. هیزەکانی ئەمریکا لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ وە و ڕووخانی ڕژێمی بەعس پاشان بونیاد کردنەوەی وڵات کەلەوکاتەدا سوپای عێراق لەبەریەک هەڵوەشابۆیەوە بۆیە لەسەرتادا سوپای ئەمریکا دەسەڵاتی ڕەهایان هەبوو لەعێراق لەدوای دروستکردنەوەی حکومەتی تازەو پەڕلەمان دەسەڵاتی شارەکانی دایەوە بەدەست عێراقیەکان بەڵام وەک هێزی یەکەم و پراکماتیکی دەسەڵاتداربوو ، پاشان لەدوای ساڵی ٢٠١١ لەسەردەمی بارەک ئۆباما بڕیاری دا کە هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق بکشێنێتەوە کەئەمەش ڕەخنەی زۆری لێی گیرا لەلایەن خودی وڵاتەکەیەوە کە عێراقی لەسەر سینیەک پێشکەشی ئێران کردوە ، چونکە هێزی ئەمریکا دووڕۆڵی سەرکی دەبینی .

یەکەم: هەوڵی ئەدا بەبەژداری هەرسێ پێکهاتەسەرەکیەکەی عێراق کە ( کورد و سوننە و شیعە) پرۆسەی سیاسی لەعێراق بەڕێوەببرێت .

دووم ڕێگربوو لەهەژموونی ئەولایەنانەی کەسەربەئێران بوون، هەرچەند کە پۆستەهەستیارو گرنگەکان بەولایەنانەبوو کەنزیک بوون لەئێران بەڵام نەی ئەهێشت هەژموونی شیعە بەسەر دووپێکهاتەکەی تر زاڵ بێ، بەڵام لەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ئەولایەنانەی کەسەر بەئێران بوون بەتەواووتی ئەجێندای ئێرانیان جێبەجێ دەکرد و یەکەم کاردانەوەش دژی سوننەکان وەستانەوە و لەکابینەکەی نوری مالکی ئەمە بەتەواوەتی دەرکەوت کە سەرکردە سوننیەکان کرانە ئامانج وەک : تارق هاشمی و ڕافیع العيساوی ، بۆیە لەدوای ساڵی ٢٠١١ بەتەواوەتی سوننەکان لە پڕۆسەی سیاسی لەعێراق پەراوێز خران .

وەلەکۆتایەکانی سالی ٢٠١٣ پەیوەندیەکانی کوردو حکومەتی ناوەند تێکچوو و گەیشتەئەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببڕدرێت لەلایەن ئەوهێزانەی کەسەربەئێران بوو. مەترسی و سیناریۆکانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق و کورد لەونێوەندەدا .

وەک لەپێشتوردا باسمان کرد کە ئەوەی دڵخۆشە بەم بڕیارە ئێران و ئەو هێزانەی کەلەئێرانەوە نزیکن ، چونکە هەمیشە سەرکردەکانی ئێران باسلەوەدەکەن کەلەدوای کوشتنی قاسم سولەیمانی بەرپرسی سوپای پاسداران گەورەترین تۆڵە لەئەمریکا دەرکرنیەتی لەعێراق ، بەمەش ئێران هەژموونی خۆی فراوانتردەکات لەعێراق ، بۆیە لێرەدا دەتوانین سیناریۆکانی پاش کشانەوەی ئەمریکا بەچەند خاڵێک بخەینەڕوو .

یەکەم : بەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا عێراق پێدەنێتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە کە پێدەچێت شەری شیعەو سوننە ، سیناریۆیەکی کراوەبێ ، چونکە لەنەمانی ئەمریکا لایەنەکانی شیعەی سەربەئێران سوننەکان ئەوەندەی تر چوارچێوەیان دەکەن و لەم بارودۆخەش شەقامی عێراقی مەترسی شەری تائیفی چاوەڕوانی دەکات .

دووم : بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بەهۆی ئەگەری بەرزبوونەوەی هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی و چالاکییەکانی و لە بەرامبەریشدا لاوازیی هێزە فەرمی و سەربازییەکانی سوپای عێراق، ئەوە به‌ ئەگەرێکی بەهێزه‌وه‌ ئەم سیناریۆیە دێتە ئاراوە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی جارێکی تر کەڵک لەم دەرفەتە وەربگرن و ڕێگە لە هەڵوەشاندنەوە، یان تێکەڵکردنەوەیان لەگەڵ هێزەکانی سوپای عێراق بگرن.

لێرەیشدا ئێران کە بە دامەزرێنەر و پشتیوان و ڕاهێنەری ئەم هێزانە دادەنرێت، ڕۆڵی سەرەکیی دەبێت لە ئاراستەکردنی ئەم هێزانە. ئەم بەرزبوونەوەی ڕۆڵەیش لە ئەگەری بەهێزبوونی داعش وا دەکات کە، وەکوو پاش ساڵی ٢٠١٤ و بەتایبەتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٨، ڕەوایەتیی سیاسیی ئەم هێزانە بەرز دەبێتەوە.

سێیەم : یەکێکی تر لەسیناریۆکان لەپاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ، پێکهێنانی حکومەتی عێراقیە کە لەدوای هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ئەوهێزانەی کەسەربەئێران بوون توشی شکستێکی گەورەبوون و کورسیەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و تانەیان لەهەڵبژارنەکاندا بۆیە ، بەمەش پێکهێنانی حکەمەتی داهاتووی نادیارە و ئەستەمە کار بە زۆرینە و کەمینە بکرێت. بۆیە لێرەدا یان ئەو هێزانەی لایەنگری ئێران بەشدارییان پێ دەکرێت و وەکوو ڕابردوو کار بە بنەمای تەوافوق و دابەشکردنی پۆستەکان بەبێ گوێدان بە قەبارەی کورسییەکان دەکرێت، یان ئەوەی کە هەموو گوشارەکان بۆ ئەوە دەڕوات کە دووبارە هەڵبژاردن بکرێتەوە. هەروەها لە ئەگەری پێداگریی سەدر لەسەر کارکردن بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، ئەوە ئەگەری سەرهەڵدانی پێکدادانی سەربازی بەرز دەبێتەوە.

چوارەم : بەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هەرێمی کوردستان دەکەوێتە مەترسیەوە چونکە لەڕابوردو بینیمان کەحەشدی شەعبی بەموشەکی دوورهاوێژ چەند جارێک هەولێری پایتەختی کردە ئامانج، لەئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا مەترسی پێکدادان و شەری سەربازی ئەگەرێکی کراوەدەبێت ، و کورد زۆر بەوریایەوە دەبێت مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەبکات .

 

 

هه‌واڵی گرنگ