ئەڵمانیاو ژاپۆن و كۆریای باشوور، دوای جەنگ و ماڵ وێرانی لەڕێگەی گرنگیدان بە سیستەمی پەروەردە گەیشتن بەم ئاستەی ئێستایان، تەنانەت وڵاتە تازە پێ گەیشتووەكانی وەك سەنگافورەو مالیزیاو زۆرێك لەوڵاتانی دی، لەڕێگەی سیستەمی پەروەردەوە گەیشتن بەم ئاستەی ئێستایان، لە بوودجەی ساڵانەی وڵاتەكانیان زۆرترین بڕی پارەیان بۆتەرخان كردووە.
سی ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی حكومەتی هەرێمدا، لە ماوەی ئەم سی ساڵەدا كەمترین پارە بۆ بواری پەروەردە تەرخان كراوە ! ئەوە جگە لەوەی بەمەبەست و بێ مەبەست كار لەسەر وێران كردن و داڕمانی ئەم سیستەمە كراوە بەناوی جیاجیاوە، بۆتە خێرو چۆتە باخەڵی چەند كەسێك!
تاكە ڕێگەی پێشكەوتن و گۆڕانكاری تەنهاو تەنها دەبێت بەفلتەری پەروەردەدا تێبپەڕێت، نەك بە هێنانی كچە مۆدێل و پێشبڕكێی شاجوان و دانانی دەیاها كەناڵی ئاسمانی و ناوخۆیی بۆ وێران كردنی پەروەردەی خێزان و كۆمەڵگە.