ڕۆژی ئاڵاى كوردستان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕۆژی ئاڵاى كوردستان

ئاڵا لە سومبولە هەرە پیرۆزو بەرزەكانی نەتەوەیە بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم رۆڵەكان و دەركەوتنی لە سەرجەم كۆڕو بۆنە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكاندا، لەسەر ئەم بنەمایەش پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا ۱۲/۱۷ی هەموو ساڵێك بكرێتە رۆژی ئاڵای كوردستان.

ئاڵا سمبول و ڕەمزى هەرنەتەوەیە كە سەرجەم بنەماكانى دياريكردنى ئاڵاى تێدا ڕەچاوکراوەو بە پێی مافه نێو دەوڵەتیەکان دياريكردنى ئاڵا وەكو سەرەتاییترین مافێک بەنەتەوەکان ڕەوابینراوە ، بەڵام بەداخەوە لەگەڵ ئەوەی گەلی كورد خاوەنى زمان وكيان و نەتەوەیەکی دياريكراوى خۆیەتی، وەلەگەڵ ئەوەى ئاڵاى كوردستان مێژینەیەکی دێرینی هەیە و رەنگدانەوەی هەرچوار پارچەی گەلی کوردە كەچی بەداخەوە تاهەنوکە نەمانتوانیوە وەكو پێویست ئەوئاڵایە بكەینە وێنایەک بۆ هەموو رەنگ ودەنگه جياوازەكانى گەلى كورد بەگشتی بۆیە بەبڕوای من لەپێش هەرکارێکدا ئەوەی لە ئێمە داواكاریە ئەوەیە بەکردار ئاڵاى كوردستان بكەینە ئاڵایەکی بەرپرسیارێتی نيشتيمانى نەتەوایەتی بەوپێیەی سەرجەم شۆڕشەكانی كورد لەژێر ئەو ئاڵایە و لەپێناو ئازادی هەڵدانیدا بەرپابوونە و دەریایەك خوێنی بۆ بەخشراوە.

پێویستە سەرجەمی كوردستانييان نەک تاکێک يان لايەنێک بە ئاڵاى خۆيانى بزانن .ئومێدەکەم ئەم ئاڵایە ببێتە ڕەمزى خۆشەويستى و يەکڕیزی و يەکهه ڵوێستی رێکخستنی سەرجەمی دڵەکان، وەبیکەنە بەهایەکی هێندە گرنگ كە ئاڵاى كوردستان لەسەرجەم دام ودەزگاو فەرمانگەو ماڵەکانمان بشەکێتەوە ماوەتەوە بڵێین پیرۆزبێت ئاڵایەک كەبووەتە تاكەبنەمای يەکڕیزی بۆ هەرچوارپارچەی كوردستان و تەنها هۆکارێکە کە هه موان لەسایەیدا جەم بوونە.

پیرۆزبێت ئاڵایەک كەلەژێر ئەم ئاڵایەدا لافاوێک خوێن دراوە لەپێناو بەدەستهێنانی مافەڕەواکانی گەلی كوردستان پيرۆزبێت ڕۆژی ئاڵاى كوردستان ئاڵاى ژین و ژیاری نەتەوەی كورد ئەو نەتەوەیەی كەچەندین سەدەیە ديل وكۆیلەی ناحەزانى دژبە ئازادى و گەندەڵی و نایەکسانیە ئومێددەکەین لەساتەوەختی دەرفەتی ئەزمونی حوكمڕانی حكومەتی خۆماڵی دا زياتر يەکڕیزبین بەجۆرێک تەنها ئامانجمان خزمەتکردن و پاراستنی ئەم ئەزموونەبێ و دوورکەوینەوە لە پەنجە شکاندن و خۆخۆری لەگەڵ ئەوەشدا بەناوی ڕۆحی نیشتیمانیەوە ناکرێ کەمینەیەک هه ربیخواو بیخوا زۆرینەش تەماشاکەربێت بەڵکو دەبێت هه مووان لەم هه رێمەدا خاوەنی ئەرک و مافیش بن و هه موانیش خۆیان بەخاوەن ماڵ بزانن. 

 

هه‌واڵی گرنگ