بەداخەوەم بۆ شارە بێنازەکەی هەولێر ئەوە چەندین جارە دەکەوێتە بەر شەپۆلی لافاوێکی کارەساتبارو چەندین قوربانی بەدوای خۆیدا دەهێنێت لافاوەکەی 30/10/2021 و هەروەها لافاوەکەی 17/12/2021 دوو کارەساتی دڵتەزێن و کورچک بڕو ناخ هەژێن بوون کە بەوهۆیەوە زیاتر لە 500 ماڵ بێ ماڵ و حاڵ بوون و 12 شەهیدشی بەدوای خۆیدا هێنا لەوە جەرگبڕتر ئاوبردنی منداڵێکی مەلۆتکەی 9 مانگان بوو کەبەلانکەوەو بەبەر چاوی ئەزیزانیەوە لەنێو لافاوێکی بێبەزەییدا دەستی هەڵبڕی و بۆدواجار ماڵئاوایی لەژیانکرد ئەوەی ڕوویدا ڕاستە کارەساتێکی سروشتی و ویستی خودای پەروەرێنە بەڵام کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێم و بەرپرسان و دامو دەزگای شەرەوانی و ئاوو ئاوەرۆکان بەرپرسیارێتی یەکەمی هەموو ئەم ڕووداوانەن. ئۆباڵی زیانە گیانی و ماددی و مەعنەوی و دەرونیەکانیش لەئەستۆی ئەوانەو دەبێت بەرپرسیارێتی هەموو ئەمانە وەرگرن. کوردەڵێ/ بزن بۆ کاتژمێرێک جێی خۆی خۆش دەکات. بەڵام ئەمانە پارسەنگی ئاژەڵیش بۆ هاوڵاتیانی سڤیل و بەش مەینەتی خۆیان ناکەن گەرنا چۆن دەکرێ بڕی 300 ملیار دۆلار بۆ چاککردنەوەو پاککردنەوەی زێراب و بۆری ئەم شارە تەرخان بکرێت کەچی خەڵک و ماڵ و حاڵی ئەم شارە لافاو بیبات. لەکوێی دونیا بووە کارەساتی گەورە لەپایتەختەوە دەست پێبکات پایتەختێک تادوێنێ لافی کەیف و سەفاو خۆشگوزەرانی و دەستە خوشکی پاریستان لێ دەدا کەچی ئێستا خەڵک و خاک و ماڵەکەی ئاو بیبات. بەڵام نەخێر ئێوەش خەڵکی خۆتان باش دەناسن لەڕازیبوونی میللەتی خۆتان کەڵکتان وەرگرتووەو بێباکن لەوەی چی دەبێ و چۆن دەگوزەرێ؟! ساڵانە زەمان و گرەنتی دەنگەکانیانن. گەرنا میللەت چۆن دەبێ ئەم هەموو گەندەڵیانە قەبوڵبکاو وەک هەمیشە باری لارو خوارتان ڕاست بکاتەوە