- بۆجارێکی تر لافاوەکەی هەولێر سەلماندی ، ئەوەی ڕودەدات بەرئەنجامی بێپلانی و گوێنەگرتنی حوکمڕانانە لەهاونیشنمانیان و دڵسۆزانی میللەت ، کەئەمەش بەردەوام کارەسات بەدوای کارەساتدا دەهێنێ بەسەرئەم گەلە خێر لەخۆ نەدیوەدا ، هەرڕۆژەی شەبەقێك دەکەنە جەستەی نیشتمان و بێچارەسەر بەجێی دەهێڵێن .
- لەکۆشك و تەلارەکانتان وەرنە خوارەو ، بچن سەرێ لە خەڵکی گەڕەکە هەژارنشینەکان بدەن ، ئێوە لەبەرئەنجامی خەباتی ئەواندا لەپێگەی دەسەڵاتدان ، تاکەی بەرپرسان هە ر لە دوورەوە
سەیرێکی ئازارەکان دەکەن و دەڕۆن ، سەرکردەو بەرپرس دەبێ وەك سوراحی سەرفروو بێنێ و خزمەتکاری گەل بێت ، نەك گەل بۆخزمەتکاری خۆی بەکاربهێنێت .
- پردەکانی پەیوەندی نێوان ئێوەی حوکمڕان و خەڵك ڕۆژ بە ڕۆژ هەرەس دەهێنێت گەر حوکمڕانان بەخۆداچونەوەی جدی نەکەن لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە گشتیەکانداو تیکەێك نان بۆکەسی ئاسایی لەقوڕگی شێردا بێت و ئێوەش لە لوتکەی خۆشگوزرەنیدا بن ، بە دڵنییاییەوە ئەم هەنگاو وێنانە ، داهاتوومان بەرەو تونێلێکی داخراو دەبات .