دادگای رووسیا بەھۆی پێشێلکردنی رێکاری کارگێری بەبڕی نزیکەی ٩٩ ملیۆن دۆلار سزای بەسەر کۆمپانیای گوگڵی ئەمریکیدا سەپاند.
ئەو سکاڵایەی کە دامەزراوەی چاودێری پەیوەندی گشتیی و زانیاری تەکنۆلۆجی فیدڕاڵی رووسیا لەسەر کۆمپانیای گوگڵ بەرزیکردووەتەوە، لە دادگای تاگانسکی شاری مۆسکۆی پایتەخت بەڕێوەچوو.
دادگا رووسیا، بەھۆی ئەوەی کۆمپانیای گوگڵ پابەند نەبووە بە رەشکردنەوەی ئەو ناوەڕۆکانەی کە لە رووسیا قەدەغەن، بڕیاریدا ئەو کۆمپانیایە بە بڕی حەوت ملیار و ٢٢١ ملیۆن رۆبڵ (دراوی رووسی)، سزا بدات.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە کۆمپانیای گوگڵ بڵاوکراوەتەوە، وردبوونەوە لەو بڕیارەی دادگا دەکرێت و ئەو ھەنگاوانەی کە پێویستە لە داھاتوودا بنرێن دیاری دەکرێن.
پێشتر بەھۆی پێشێلکردنی ھاوشێوە، کۆمپانیای گوگڵ بە بڕی ٣٧.٥ ملیۆن روبڵ سزا درابوو.