به درێژایی 25ی سالأ, كه ماوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هه‌ردوو توێژه‌ر له زانستی سه‌ركردایه‌تی (كۆریس وبوزنه‌ر)ه، (صادق الامین) سیفاتى ئه‌و سه‌ركرده‌یه كه داواخوازی زیاتر له یه‌ك ملیۆن و نیو مرۆڤه له هه‌ر شه‌ش كیشوه‌ره‌كه‌ی جیهاندا.. بێگومان هیچ كه‌س مه‌به‌ستی پێی پێشه‌وامان محمد (د.خ) نه‌بووه, به‌ڵكو هه‌مووان سیفه‌تى( ڕاستگۆییان) وه‌ك سیفاتی یه‌كه‌م له‌گه‌لأ (5) سیفاته‌كه‌ی تری سه‌ركرده داناوه كه پێویسته سه‌ركرده خاوه‌نى بێت. دوای ڕاستگۆیی خاوه‌نى سیفاتی دوور بینی و زیره‌كی و توانادارى و شاره‌زایى، بێت. بۆ زیاتر دووپاتكردنه‌وه‌ی (كۆریس و بوزنه‌ر) لێكۆڵینه‌وه‌ه‌كه‌یان له‌سه‌ر هه‌زار و پێنج سه‌د به‌ڕێوبه‌ر دووباره كرده‌وه, پرسیاریان لێ كردن له سیفاتی یه‌كه‌م كه گرنگ له سه‌ركرده دا هه‌بێ به‌بێ دیاریكردنی هه‌ڵبژاردن و گریمانه, دوای لابردنی دووباره‌كان له‌و سیفاتانه‌ی كه ئاماژه‌یان پێدابوو (250) سیفات بوو. خاوه‌ن لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان, جارێكی تر لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان دووباره كرده‌وه له‌گه‌ڵ دانانی هه‌ڵبژارده, ئه‌و كات سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌ره‌كان (المصداقیه) یان هه‌ڵبژارد. لێره‌دا بینیمان كه سیفاتى ( سه‌ركرده ) كه باشترین و چاكترین سه‌ركرده‌ی سه‌ر ڕووی زه‌وییه كه خۆشه‌ویستمان (محمد المصطفى)یه. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی كه ئاماژه‌مان پێدا له سه‌ره‌وه, شاره‌زاو و پسپۆڕ له زانستی سه‌ركرده‌دا، دكتۆر تارق سویدان له وانه‌یه‌كیدا به ناونیشانی (القیاده و النجاح)دا، كه به‌شێكی وانه‌كه‌ی قسه كردن بوو له‌سه‌ر سه‌ركرده‌ی نموونه‌یی، به‌ڵام به جۆرێكی جیاواز له‌وانى تر ئاماژه‌ى بۆكرد, بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه جێگربكات و ده‌ریبخات كه پێغه‌مبه‌ری خودا ئه‌و سه‌ركرده نموونه‌ییه یه‌كه‌مه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان... سویدان، دووپاتی ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ی پێشكه‌شى ده‌كات نموونه‌یه‌كى وه‌عزی نیه, به‌ڵكو نموونه‌یه‌كی وه‌صفی سه‌ركرده‌یه به‌گوێره‌ی تێگه‌یشتنه‌كانی زانستی سه‌ركرده, كه سیستمێكی زانستی ڕووت به‌كارهێنراوه له نموونه‌كه‌دا. یه‌كێك له‌و شه‌ش كتێبه‌ی هه‌ر دوو لێكۆڵه‌ر (كۆریس و بوزنه‌ر) بڵاویان كرده‌وه له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان به دڵنیاییه‌وه (المصداقیه) بوو، مانای ڕاستگۆی و ده‌سپاكى, وه‌ك د. سویدان واده‌ڵێ..، ئه‌و دوو سه‌د و په‌نجا سیفاته‌ی تر كه به‌ڕێوبه‌ره‌كان ئاماژه‌یان پێدابوو كه گرنگه و پێویسته له سه‌ركرده‌دا بوونى هه‌بێت, ئه‌وا هه‌موویان له پێغه‌مبه‌رى پێشه‌واماندا (د.خ) بوونی هه‌بووه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: سیفاتی (به‌سۆزی و نه‌رم‌ونیانی و ڕاستگۆیی) له گرنگی پێداندا, ئه‌وانه حه‌قیقه‌تی سه‌ركرده‌ن، ئه‌وانه‌ش به‌رجه‌سته بوون له پێغه‌مبه‌ری خوادا(درودى خواى له‌سه‌ر بێت), هه‌روه‌ها زانایانی سه‌ركرده ناسی دوای ده‌یان سالأ له توێژینه‌وه و به دواداچوون گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی كه خودای په‌روه‌ردگار له قورئانی پیرۆزدا سیفه‌تى سه‌ركرده‌ى جێگری كردوو كه ئه‌ویش كورتكراوه‌یی ئه‌م نموونه‌یه: (فبما رحمة من الله لنت له‌م) سورة ال عمران 159، كه ئه‌م فه‌رمایشته‌ى په‌روه‌ردگار وه‌سفه بۆ پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان . (كۆریس و بوزنه‌ر) له كتێبه‌كه‌یاندا (التحدی القیاده) پێنج سیفاتیان دیاری كردووه, گه‌ر له هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كدا هه‌بێت ئه‌وا سه‌ركرده‌یه‌كی نموونه‌ییه, سیفاته‌كان به ڕیزبه‌ندى و و یه‌ك به دوای یه‌ك ئه‌مانه‌ن: 1. نموونه‌یی بوون: د. تارق سویدان، ده‌ڵێت: ( پێویسته سه‌ركرده خاوه‌نی به‌ها به‌رزه‌كان بێت به ڕوونی و ئاشكرا تیایدا ده‌ركه‌وێت‌و بشبێته پێشه‌نگ له‌و ئاكاره‌دا و بیڕوێنی لای شوێنكه‌وته‌كانی, ڕوونیشی كرده‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) زۆر سوور بووه له‌سه‌ر به‌ها باڵاكان و هه‌رگیز بێده‌نگیش نه‌بووه له نه‌ریته هه‌ڵه‌كان، وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (ما بال اقوام یفعلون كذاو كذا). چه‌ند جوان ده‌فه‌رمووێت ناوی كه‌س نابات, بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه بریندار نه‌بێت و نیگه‌ران نه‌بێت, له‌هه‌مان كاتدا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه له هه‌ڵه‌كانیان. سه‌باره‌ت به ڕه‌وشتی ئازیزمان (د.خ), سویدان ده‌ڵێت: كاتێ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) كۆچی كرد بۆ مه‌دینه, كۆمه‌ڵێ سپارده‌ی بێ باوه‌ڕه‌كانی لابوو, له‌گه‌لأ ئه‌وه‌ی دوژمنیان بوو به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی متمانه‌یان به محه‌مه‌د هه‌بوو به‌كه‌سی تر نه‌یان بوو, ئه‌وه‌ش ڕه‌وشت و ئاكاری وه‌فایه به په‌یمان و به‌ڵێن, ئه‌وه‌ش كه ئه‌و ئاكاره بوو ڕواندبووی ولێپرسینه‌وه‌ی له هه‌ر شتێك زیاتر له سه‌ری ده‌كرد هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كان لێپرسینه‌وه‌ی ده‌كرد. 2. بۆهاتن‌و بینشێكى هاوبه‌ش: د.سویدان وه‌سفی ئه‌و بینینه ده‌كات كه پێغه‌مبه‌ری خودا به‌كاری هێناوه به پاڵپشتی وه‌حی كه زۆر ورد و ته‌واو درێژه‌ی پێدراو بۆ ماوه‌یه‌كی دوور, به‌ڵگه به وته‌كه‌ی حوزه‌یفه‌ی كوڕی یه‌مانه: "پێغه‌مبه‌ری خودا وتاری بۆ داین و له نوێژی به‌یانی هه‌تا نوێژی نیوه‌ڕۆ, پاشان نوێژه‌ی نیوه‌ڕۆی بۆ كردین پاشان وتاری بۆ داین تا كاتی نوێژی عه‌سر, دوای نوێژی وتاری بۆ داین هه‌تا نوێژی شێوان, ئێمه‌ش زانیمان و له‌به‌رمان كرد, بۆی گێڕاینه‌وه و هه‌واڵی ئه‌و كارانه‌ی پێداین كه ڕووده‌دات" واته پێغه‌مبه‌ر (د.ح) قسه‌ی بۆ موسوڵمانان كردووه ده‌رباره‌ی داهاتوو, نموونه‌یه‌كی تر (له‌و دیدگای ڕوونه‌ى كه هیچ شتێك نایشێوێنێت‌و ناى له‌خشێنێ) , له كاتی هه‌ڵكه‌ندنی به‌رده‌كه له چاڵی خه‌نده‌قى ده‌دا ئاماژه‌ى به (كه‌نزه‌كانی كیسرا و قه‌یسه‌ر)ده‌كرد. پێغه‌مبه‌ری خودا ئه‌م دیدگایه‌ی له ناخی هاوه‌ڵه‌كانیدا ڕوواندبوو, تا وای لێهات بوو بووه به شێك له بڕیاره‌كانیان و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و دیدگا ڕوونه كاریان ده‌كرد, هه‌روه‌ك چۆن له جه‌نگی (صفین)دا له نێوان هاوه‌ڵه‌كاندا ڕوویدا, كاتێ عه‌ماری كوڕی یاسر كوژرا, ئه‌و كات هه‌ردوو لایه‌نی به شه‌ڕ هاتوو ده‌یانزانی كه پێغه‌مبه‌ری خودا (د.خ) فه‌رمووی به عه‌ممار: "ویحك یا عمار تقتلك الفئة الباغیة", واته: هاوار بۆ تۆ ئه‌ی عه‌مه‌مار تۆ كۆمه‌ڵێ سه‌ركه‌ش ده‌تكوژن, جه‌نگه‌كه وه‌ستا, وتیان: ئێمه عه‌مارمان كوشت, كه‌واته ئێمه سته‌مكار و زۆردارین. 3. ڕوبه‌روو بونه‌وه‌ى واقع وئاسته‌نگه‌كان: سویدان له ڕوونكردنه‌وه‌ی سیفه‌تی سێهه‌مدا ده‌ڵێت: ئه‌م سیفه‌ته دوو ڕه‌گه‌زن كه هه‌وڵدانه بۆ قۆستنه‌وه‌ى هه‌ل و جه‌ربه‌زه‌بوونه, سه‌ركرده ده‌توانێ له وێستگه‌ی نا ڕوون و ئاڵۆزدا كاربكات, ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر كارووباره‌كاندا و ده‌گه‌ڕێت بۆ هه‌ل له كاته پڕ مه‌ینه‌ته‌كاندا و به جه‌ربه‌زه‌یی و لێزانانه, مامه‌ڵه ده‌كات. له نموونه‌كانی ژیاننامه‌ی پێشه‌وامان پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى له‌سه‌ر بیت) دوای ئه‌وه‌ی قوڕه‌یش ماوه‌ی 10 سالأ پشتیان تێ كرد‌و به‌رامبه‌ری ده‌ستان, ئه‌وه بوو گه‌ڕا به‌دوای هه‌لێكی تۆ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی ڕۆشتن بۆ لای هۆزه‌كانی ده‌وروبه‌ری مه‌ككه, ڕۆشت بۆ تائیف كه هه‌لێك بوو پڕ بوو له مه‌ترسی گره‌نتی ڕۆشتنی بۆ تائیف گه‌ر قه‌بوڵی نه‌كه‌ن و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ مه‌ككه, كه ئه‌وه‌ش ڕوویدا, كه ڕێگه‌یان نه‌دا بڕواته ناو شاری تائیف ته‌نها له قه‌راخی شاردا بوو گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ مه‌ككه پیاوێكی بێباوه‌ڕی مه‌ككه په‌نای دا‌و گه‌ڕایه‌وه.
4- له ژیاننامه‌ی ئه‌و سه‌ركرده نموونه‌ییه (محمد)(صلی الله علیه و سلم) جێگیركردنی سیفه‌تی چواره‌می سه‌ركرده‌یه كه ئه‌ویش, ( دامه‌زراندنی ئه‌وانی تر) كه دوو به‌شی سه‌ره‌كی ده‌گرێته‌وه أ- گه‌شه‌دان‌و په‌ره‌پێدانى هاریكاری ب- به‌خشینی ده‌سه‌ڵات. له نموونه‌ى گه‌شه‌دان‌و په‌ره‌دان به هاریكاری, ئه‌وه بوو كاتێ پێغه‌مه‌مبه‌ر خودا (د.خ) ئه‌بوموساى ئه‌شعه‌ری و مه‌عازی كوڕی جه‌به‌لی نارد بۆ یه‌مه‌ن وه‌ك بانگخواز و دادوه‌ر و ده‌سه‌ڵات دار, فه‌رمانی پێكردن به دوو كار: (تـــطاوعا و لا تختلفا)، یانى فه‌رمانبه‌ردارو گوێرایه‌ڵ بن وجیاواز مه‌بن له كاره‌كانتاندا. هه‌ر بۆیه كاتێك جیاوازیان بۆ درووست بوو له كاروباره‌كانیاندا, ئه‌بو موسی به مه‌عازی وت: فه‌رمان فه‌رمانی تۆیه, پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمانی پێ كردم كه گوێڕایه‌ڵ بم. سه‌باره‌ت به (به‌خشینی ده‌سه‌ڵات) نموونه‌ی زۆرمان هه‌یه (وه‌ك د. سویدان ده‌ڵێ كه زیادی ده‌كات بۆ ئه‌م سیفاته, بنه‌مایه‌كی تر كه گرنگه سه‌ركرده بیدات به‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان پێ ده‌به‌خشێ, ده‌ڵێن: "نابێت سزای ئه‌وانه بدات كه ده‌سه‌ڵاتیان پێ ده‌به‌خشێت له كاتی هه‌ڵه‌كردندا, به‌ڵكو سزا بۆ كاتى دووباره كردنه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵه‌ی). له‌و نموونانه: خالیدی كوڕی وه‌لید به هه‌ڵه مرۆڤی كوشتووه چه‌ند جار, به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خودا (د.خ) سزای نه‌داوه, چونكه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركرده‌یی پێ به‌خشیوه,به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خودا (د.خ) هه‌ڵه‌كه‌ی ڕاست كرده‌وه, كاتێ ده‌ستی خالیدی به‌رز كرده‌وه و سێ جار ده‌یفه‌رموو: ( اللهم انی ابرأ الیك مما صنعه خالد). خاڵی كۆتایی (هاندان‌و ده‌ستخۆشى ) واته هاندان‌و ده‌ست خۆشی له‌سه‌ركه‌وتنه تاكه كه‌سیه‌كان و ئاهه‌نگ گێران و خۆشی ده‌ربڕین له‌سه‌ركه‌وتنه كۆمه‌ڵیه‌كاندا, هه‌روه‌ك د. تارق سویدان ڕوونی كردۆته‌وه, له ژیاننامه‌ی پیرۆزی ئازیزماندا به‌ڵگه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خودا (د.خ) ئه‌م بنه‌مایه‌ی جێ به‌جێ كردووه, یه‌كێك له جه‌نگه‌كاندا دوای دابه‌شكردنی ده‌سكه‌وت و غه‌نیمه‌تی جه‌نگ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به‌شی یه‌كێك له هاوه‌ڵه‌كانی زیاتر داناوه وه‌ك ده‌ستخۆشانه‌یه‌كی تایبه‌ت كه زۆر جوان و لێهاتووانه له جه‌نگدا هه‌ڵده‌سوڕا, زۆر دڵخۆش بوو، به‌ڵام كاتێ چووه ده‌ره‌وه گوێی لێ بوو یه‌كێك له هاوه‌ڵان كه پێغه‌مبه‌ر گوێی لێ نه‌بوو ده‌یوت: (ذهب اجره اخذ الغنیمة)، واته پاداشته‌كه‌ی به وه‌رگرتنی ده‌سكه‌وته‌كه‌ی ڕۆشت, هاوه‌ڵه‌كه خێرا گه‌ڕایه‌وه و ده‌سكه‌وته‌كه‌ی كه پێ درابوو گه‌ڕاندیه‌وه و وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر خودا سوێند به‌خوا من له پێناو ده‌سكه‌وت و غه‌نیمه‌تدا نه‌جه‌نگاوم, ئه‌گه‌ر پاداشته‌كه‌م به هۆی وه‌رگرتنی ده‌سكه‌وته‌كه‌م بڕوات نامه‌وێت, به‌ڵكو پاداشتم لای په‌روه‌ردگارم ده‌وێت, پێغه‌مبه‌ری خودا فه‌رمووی: ئه‌وه چیته بۆ وا ده‌ڵێی؟ وتی: فڵان كه‌س ده‌ڵێ پاداشته‌كه‌ت ده‌ڕوات به وه‌رگرتنی غه‌نیمه‌ت و ده‌سكه‌وت! پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش فه‌رمووی: درۆیه, هیچ زه‌ره‌ر نادات غه‌نیمه‌ت وه‌ربگرێت پاداشتیشت ده‌درێته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ر كاتێ پێغه‌مبه‌ری خودا (د.خ) دڵخۆش ده‌بوو به سه‌ركه‌وتنی به كۆمه‌ڵ, ئه‌وه بوو كاتێ هۆزی غه‌ففار هاتن و باوه‌ڕیان هێنا, زۆر دڵخۆش بوو, ڕوخساری وه‌ك مانگ ده‌دره‌وشایه‌وه و ده‌یفه‌رموو: (غفار, غفر الله له) ئه‌وه هۆزی غه‌ففاره خوا لێیان خۆش بێت. جگه له‌م پێنج سیفاته بۆ سه‌ركرده‌ی نموونه‌یی, د. تاریق سویدان هه‌ندێ بنچینه‌ی تری سه‌ركردایه‌تی كردن باس ده‌كات كه پێغه‌مبه‌ری خودا (د.خ) جێ به‌جێی كردووه، وه‌ك ڕێزگرتنی له پسپۆڕان و دانپیانان به خاڵی لاوازدا, ئه‌وه بوو كاتێ به‌لاى هه‌ندێ پیاودا تێپه‌ڕی خه‌ریكی پیتاندنى دارخورما بوون, گومانی وابوو گه‌ر وازی لێ بهێنێنن به‌بێ پیتاندن سه‌وز ببێت (خورما له مه‌ككه دا نه‌بوو) كاتێ زانیان ئه‌وانه‌ی نه‌پیتێنراون خراپ بوون, فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی من وتم ته‌نها گومان بوو من پێم وابوو, ئێوه شاره‌زاترن به كارووباری ژیانی دوونیا. بۆیه ده‌خوازین له سه‌ركرده: چه‌سپاندنی خاڵی به‌هێز لای و گه‌ڕان به دوای خاڵی لاواز و هه‌روه‌ك چۆن كاتێك پێغه‌مبه‌ری خودا (د.خ) دانی‌نا به نه‌زانینه‌كه‌یدا و لێیه‌وه فێر بوو, ئه‌وه بوو كاتێ یه‌كێك له دیله‌كانی به‌دری ئازاردكرد له ڕووی سۆز‌و ڕه‌حمه‌وه به‌مه‌رجێ جارێكی تر له‌گه‌ڵیاندا نه‌جه‌نگێ, ئه‌و پیاوه جارێكی تر هاته‌وه جه‌نگ به دیل گیراو هێنایان بۆ لای پێغه‌مبه‌ر (د.خ) وتی: په‌یمان ده‌ده‌م جارێكی تر نه‌گه‌ڕێمه‌وه, پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی: سوێند به‌خوا وازت لێناهێنم ئه‌مه دووباره‌بكه‌یته‌وه و بڵێی دووجار محمدم خه‌ڵه‌تاندووه, پاشان فه‌رمووی ئیماندار دووجار له كونێكه‌وه ناگه‌زرێت. ئه‌مانه هه‌ندێ بنه‌ماو به‌ڵگه بوون له ژیاننامه‌ی سه‌روه‌رمان, به‌ڵام ئایا ئه‌م وێنا بێ وێنه‌ی ئازیزمان گه‌شتۆته جیهان و شاره‌زا و پسپۆڕانی سه‌ركرده جگه له موسوڵمانان؟! له كۆتاییدا د. تارق سویدان ، ده‌ڵێت: ئێمه نه‌مانتوانیوه خزمه‌تكاری ژیاننامه‌ی پێشه‌وامان محمد (د.خ) بین, ئێمه خه‌زێنه‌مان لایه پێویسته ده‌ریبهێنین و به‌شێوه‌ی سه‌رده‌میانه و به‌و جۆره‌ی مرۆڤه‌كان و گه‌نجه‌كان لێی تێده‌گه‌ن, نمایشی بكه‌ین. ئیتر كاتى ده‌رهێنانی ئه‌م خه‌زێنه پڕ به‌هایه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئومه‌تته به‌م نزیكانه ببێته پێشڕفتی جیهان. *پێگه‌ى فه‌له‌ستین ئون لاین وه‌رگیراوه كه دیداریكى تایبه‌تى د.تاریق سویدان.