پیرۆزکردنی تاک لەسایەی سەرانی بێسەردا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پیرۆزکردنی تاک لەسایەی سەرانی بێسەردا

 پاپای فاتیکان چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕایگەیاند: ئەو لەگوناهی مەسیحیەکان و تەواوی سەرزەوی خۆش بووە بەبڕوای من پیرۆزکردنی شەخصەکان زیاد لە پێویست لەهەر بوارێکی سیاسی کۆمەڵایەتی، ئایینی بێت دواجار گرفت و سەرئێشەو کەندو کۆسپ دروستدەکات خەڵکانێک بەرهەم دەهێنێت کەخۆیان پێ جیاواز لەمرۆڤ و مرۆڤایەتیەو ئاستی خۆیان پێ ئاستی خودایە بەداخەوە بەدرێژایی مێژوو ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ لەم جۆرانە بوونی هەبووەو وایکردووە کەسانێک زیاد لە بەڕەی خۆیان پێ ڕابکێشن هۆکارەکەشی خەڵکەکە خۆیەتی نەک پیرۆزکراوەکە.

قورئانی پیرۆز زۆر جوان لەبارەی ئەم تاوانە عەقیدەییەو پیرۆزکردنانەوە دواوەو دەفەرموێت: اتخذوا أحبارهم ورهبانهم أربابا من دون الله والمسيح ابن مريم وما أمروا إلا ليعبدوا إلها واحدا. التوبة آیة 31 واتە/ قەشەو زاناو ڕاهیبەکانیان کردووە بەخوای خۆیان لە جیاتی اللە عیسای کوڕی مەریەم دەپەرستن لە کاتێکا خودا ئەمریان پێدەکات جگەلە اللە سوجدە بۆ هیچ کەسی دیکە نەبەن خودا پاکەو دوورە لەکەسانێک کەشەریکی بۆ دروستدەکەن. بەکورتی مرۆڤەکان دروستکراوێکی ڕێزدارو گران بەهاو قەدرداری خودان، بەڵام شیاوی ڕێزن نەک بەزەیی دەکرێ ستایش بکرێن نەک پیرۆزکردن تایبەتمەندییەک کەمرۆڤی پێ جیادەکرێتەوە لەوی تر عەقڵ و هزرو بیرکردنەوەمانە ناکرێ بەرامبەرەکەت جگە لەدەسەڵات و دینارو دراو لەهەمووشتێکدا لەتۆبچێ کەچی پیرۆزی بکەی، سوجدەو کڕنوشی بۆبەری و داوای ڕزق و ڕۆزی لەوبکەی ئەو سەرتی شکاندووە کەچی لە تەداوییەکەی سوپاسی بکەی؟! هۆکاری هەموو کڵۆڵی و شکست و نەهامەتییەکانە کەچی دەنگی پێدەدەی؟! لەوەتەی هەی دەتچەوسێنێتەوە کەچی تۆ مل ئەستورتری دەکەی؟!

وتراویشە ناخۆشترین پەشیمانی ئەوەیە بۆکەسێک هەوڵداوە کەشیاوی نەبووە کەوابوو پیرۆزکردنی کەسەکان بەمانای کردنە مەقاشی کۆمەڵگەو بەپەیژەکردنی هاوڵاتیە بەمەبەستی هێنانەدی ئامانجەکانی پیرۆزکراو ئامانجێک وەک هەمیشە کەمینەیەک دەیخواو زۆرینەیەکیش لەدۆخی کولەمەرگی و نانە سکیدا هوتاف دەکێشێ و تەنانەت بەڕوحەوە مانی بەسایەی سەری پیرۆزکراو دەزانێت.

 

هه‌واڵی گرنگ