جگەر پێویستی بە ئاوو خۆراكی تەندروستە بۆ ئەوەی ئەركەكانی بە باشی راپەڕێنێت، هەندێك خۆراك هەیە كە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر تەندروستی ئەو ئەندامە گرنگەی جەستە هەیە.
خۆراكە باشەكان بۆ جگەر:
1. شۆفان: یارمەتیدەرە بۆ كاركردنی جگەر بەشێوەیەكی باشترو رزگاربوون لەهەندێك چەوری زیادەو چەوری وورگ و دووركەوتنەوە لە نەخۆشیەكانی جگەر.
2. توو: ماددەی بولیفینولی تێدایەو یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاری لەتووشبوون بە نەخۆشیەكانی جگەر كەزۆرینەی جار ئەو نەخۆشیانە پەیوەندی هەیە بە قەڵەوی و رێژەی بەرزی كۆلیسترۆل.
3. سەوزەوات: بەسوودە بۆ پارێزگاری لەتەندروستی جگەر بەتایبەت برۆكلی و سپێناخ كەماددەی دژەئۆكسانی بەهێزی تێدایەو یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی جگەر بەشێوەیەكی تەندروست كاربكات.
4. قاوە: خواردنەوەی دوو بۆ سێ كوپ قاوە لەرۆژێكدا پارێزگاری لەجگەر دەكات لەو زیانانەی بەهۆی خواردنەوەی كحول و سیستەمی خۆراكی تانەدروستەوە دروست دەبێت و هەروەها مەترسی تووشبوون بەشێرپەنجەی جگەر كەمدەكاتەوە.
5. چای سەوز: ماددەی دژە ئۆكسانی تێدایە بەناوی كاچین كەزۆر گرنگە بۆ تەندروستی و هەروەها تووشبوون بەهەندێك جۆری شێرپەنجە كەمدەكاتەوە لەوانە شێرپەنجەی جگەر.
ئەو خۆراكانەی زیان بەجگەر دەگەیەنن و پێویستە دووربكەوینە لێی:
1. خۆراكە چەورەكان: بەكارهێنانی ئەو جۆرە خۆراكانەی برێكی زۆر چەوری تێری تێدایە دەبنە هۆی دروستبوونی بەربەست لەكاكردنی جگەر بەشێوەی تەندروست و بەتێپەڕبوونی كات دەبێتە هۆی هەوكردن و تێكچوونی جگەر.
2. شەكر: زیادەڕەوی لەبەكارهێنانی شەكر بۆ ماوەیەكی دوورو درێژ وادەكات جگەر رێژەیەكی زۆر چەوری بەكاربهێنێت و نەخۆش بكەوێت، چونكە بەشێك لەئەركی جگەر بریتیە لەگۆڕینی شەكر بۆ چەوری.
3. خوێ: جەستە پێویستی بەخوێیە، بەڵام بەبڕێكی زۆر نا و بەكارهێنانی خوێی زۆر لەناو سیستەمی خۆراك دەبێتە هۆی تێكچوونی جگەر.