پسپۆڕانی خۆراك و پزیشكانی تایبەتمەند لە بواری نەخۆشییەكانی خانمان و منداڵبوون، خورادنی میوە بە پێویست دەزانن بۆ دایكانی دووگیان، چونكە سودێكی زۆر بەو خانمانە دەبەخشێت.
روونشیدەكەنەوە كە، میوەكانی وەك پرتەقاڵ، وزە بە دایكی دوو گیان دەبەخشێت و رێگەنادات پێستی وشك ببێتەوە.
هەروەها، (مانگۆ) كە لە پێكهاتەكەیدا ڕێژەیەكی زۆر ڤیتامین (C و A) تێدایە، ئەڤۆگادۆش، پێكهاتەی ریشاڵ – پۆتاسیۆم - كالسیۆم – ڤیتامینی A , B تێدایە.
لیمۆش بەهەمان شێوە ڕێژەیەكی زۆر ڤیتامین (C) تێدایە، مۆز ڤیتامین (B – C) ی و ڕیشاڵی تێدایە، گوێزو شلك و توتڕكیش، كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین (C) ی و ڕیشاڵ.
سێو كە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (C و A) و پۆتاسیۆم، بە یەكێك لە گرنگترین میوە زۆر پێویستەكان بۆ مرۆڤ بە گشتی و خانمانی دووگیان دەزاندرێت.