جیاوازییەكانی ئۆمیكرۆن لەگەڵ تیرەكانی دیكەی كۆڕۆنا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جیاوازییەكانی ئۆمیكرۆن لەگەڵ تیرەكانی دیكەی كۆڕۆنا

 

 

1. گۆڕانكاری (بازدان) ی زۆر بەسەر ڤایرۆسەكەدا هاتووە.

2. بڵاوبوونەوەی بەناو خەڵكیدا بڵاوترە.

3. زیاتر لە بەشی سەرەوەی ڕێڕەوی هەناسە دەدات (لووت و قوڕگ) نەك سییەكان.

4. تووشی خەڵكی گەنجتر دەبێت.

5. توندی نیشانەكانی نەخۆشییەكە كەمترە.

6. پێویستیی داخڵ بوون لە نەخۆشخانە كەمترو لە یەكەی چاودێری چڕیش زۆر كەمترە.

7. ڕێژەی مردن كەمترە.

8. لەناو ئەوانەی كە خۆیان كوتاوە، تووشبوون بە ئۆمیكرۆن زیاترە لە جۆرەكانی تر، ئەمەش بەهۆی ئەوەی گۆڕانكاری زیاتر بەسەر ڤایرۆسەكەدا هاتووە، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی: تووشبوون و توندی نەخۆشییەكەو مردنیش زۆر كەمترە لەوانەی كە پێكوتەیان وەرگرتووە بەبەراورد بەوانەی وەریان نەگرتووە.

(د. زانا ئەحمەد – پزیشكی پسپۆری هەناوی)

 

هه‌واڵی گرنگ