شەپۆڵی پێنجەمی كۆڕۆنا لەجیهان دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شەپۆڵی پێنجەمی كۆڕۆنا لەجیهان دەدات

 

 

پێنجەم شەپۆڵی پەتای كۆرۆنا بە جیهاندا بڵاودەبێتەوەو ئەوانەی ڤاكسینیان وەرگرتووەو وەریش نەگرتووە وەك یەك ئەم پەتایە دەگرن.

ئۆمیكرۆن جۆرە گۆڕاوەكەی ڤایرۆسی كۆڤید نۆزدە، بۆتە هۆكارێك بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەزاران گەشتی ئاسمانی لە وڵاتانی جیهاندا، وەك هەنگاوێكی تریش بۆ خۆپاراستن و هەروەها ڕیگەگرتنیش لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەم پەتایە، زۆرێك لە وڵاتانی جیهان دەستیان كردووە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی تایبەتی، وەك دەگوترێت هەندێكیان قورسترن لەو ڕێوشوێنانەی لە سەروەختی یەكەم بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنادا گیرابوونەبەر.

هەتا ئێستا وەك پسپۆڕان و زانایانی بواری تەندروستی دەڵێن: نازاندرێت ئایا دوای ئۆمیكرۆن چ جۆرە گۆڕانكارییەكی تر بەسەر ڤایرۆسی كۆڤید نۆزدەدا دێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە باس لەوە دەكەن كە پێویستە هەنگاوەكانی خۆپارێزی درێژەیان پێبدرێن.

لەوەتەی یەكەم بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، زیاتر لە (293) ملیۆن و (232) هەزار كەس لە جیهاندا تووشی ئەم پەتایە بوون، ئەوانەی پاش پشكنین دەركەوتووە كە پەتای كۆرۆنایان هەیە، هەروەها زیاتر لە (5) ملیۆن و (468) هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە بەپێی ڕاگەیاندراوە فەرمییەكانی وڵاتان.

سەرچاوە تەندروستییەكان ئاماژەش دەكەن بەوەی زیاتر لە (255) ملیۆن و (540) هەزار كەسیش لەم پەتایە چاكبوونەتەوە.

لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە نوێیەی ئۆمیكرۆن، بەپێی زانیارییەكان ژمارەی توشبووان هەروادێ و زیاتر دەبن و بە ئەندازەیەكیشە وەك لە سەردێڕی هەواڵە جیهانییەكاندا دەنوسرێت، لەم یان لەو وڵات ژمارەی پێوانەیی لە ڕۆژێكدا بۆ توشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراوە.

كۆرۆنا بریتییە لەو جۆرە پەتایەی لە كۆئەندامی هەناسە دەدات و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بە پەتایەكی جیهانی ناساندویەتی، كاریگەری ئەم پەتایە بەسەر خەڵكەوە جیاوازە، هەندێك خەڵك بە سوكی ئەم پەتایە دەگرن بەتایبەتیش منداڵان و گەنجان، بەڵام وەك سەرچاوە تەندروستییەكان ئاماژەیان پێكردووە زیاتر لە سەدا بیستی ئەوانەی بە قورسی توشی كۆرۆنا دەبن پێویستیان بەوەیە لەژێر چاودێری تەندروستیداو لە نەخۆشخانەكان بهێڵرێنەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا كە هێشتاش بەكارهێنانی ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنا نەگەیشتۆتە ئاستی پێویست و كەمیش نین ئەوانەی لەبەر چەندان جۆر هۆكار دەڵێن ڤاكسینەكان بەكارناهێنن، بەڵام پزیشك و پسپۆڕان دەڵێن: بەكارهێنانی ڤاكسینەكان هەنگاوێكی گرنگ و گەورەشە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتا جیهانییەو ڕێگەگرتنیش لە بڵاوبوونەوەی زیاتر.

 

هه‌واڵی گرنگ