لێكۆڵینەوە زانستییەكان بەردەوام ئاشكرای دەكەن ئەو ماددانەی بە شێوەیەكی زۆر لە سەوزەو گەڵا سەوزەكاندا هەیە، توانای خانەكان بۆ بەرهەمهێنانی وزە بەرزدەكەنەوە، بۆیە خواردنی ژەمێكی سپێناغ چاڵاكی میتوكۆندریا لە خانەكاندا زیاد دەكات، هەروەها بەهۆی گەڵاكەیەوە تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەی تێدایە، لەم چەند خاڵەدا گرنگترین سوودەكانی دەخەینەروو:
1. سەرچاوەیەكی گرنكی ترشە چەوری ئۆمێگا 3 یە.
2. گەڵا سەوزەكانی سپێناغ بڕێكی زۆر باشیان لە ڤیتامین K تێدایە، هەروەها ڤیتامین C و ڤیتامین A و E كە گرنگن بۆ خۆپاراستن لە رەقبوونی خوێنبەرەكان و نەخۆشی دڵ و نەخۆشی شەكرە.
3. سپێناغ بەلایكەم (13) ماددەی دژە ئۆكسان لە جۆری فلاڤانۆیدەكانی تێدایە كە مرۆڤ دەپارێزن لە توشبوون بە شێرپەنجەی گەدەو پێست و شێرپەنجەی مەمك.
4. كۆمەڵێك پێكهاتەی تێدایە یارمەتی رێكخستنی ئاستی ترشی جەستە دەدات، كە دەبێتە هۆی زیادكردنی ئاستی وزەی لەش و دانانی ئاستێك بۆ كەمكردنەوەی مەترسی توشبوون بە قەڵەوەی.
5. سپێناغ بۆ ئێسكەكانیش بەسوودە، هەروەها توندی نیشانەكانی نەخۆشی رەبۆ كەمدەكاتەوە.
6. یارمەتی تەندروستی بینین دەدات، بەهۆی بوونی مادەی كارۆتین تێیدا.
7. بە سەرچاوەیەكی گرنگی دژەئۆكسید دادەنرێت و رێگر دەبێت لە لاوازبوونی ئێسك و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی پرۆستات.
8. بەمدواییانە زانایانی سویدی نهێنی هێزی جەستە ئاشكرا دەكەن، كە دەگەرێتەوە بۆ خواردنی ئەو نیتراتەی لە سەوزەی سپێناغدا هەیە.
9. هەورەها سپێناغ ئەگەری شێرپەنجەی پرۆستات و شێرپەنجەی هێلكەدانەكان بەرێژەی (%34) كەمدەكاتەوەو هەر بەهۆی ئەم ماددە دژە ئۆكسانانەیە كە كۆنترۆڵی دابەشبوونی خانەكان دەكەن.
10. سەلـمێنراوە كە سپێناغ یارمەتی فەرمانەكانی مێشك دەدات بەتایبەتی لە بەساڵاچووەكاندا، چاوەكان لە كزبوونی پەیوەست بە تەمەن دەپارێزێت، هەروەها سپێناغ كانزای ئاسنی تێدایە كە پێویستە بۆ خۆپاراستن لە كەمخوێنی.