ڕۆیتەرز بڵاویكردهوه،دوای ئەوەی فڕۆکەیەک لەسەر هێڵێکی شەمەندەفەر دەکەوێتە خوارەوە، پۆلیسی لۆس ئانجلسی کالیفۆرنیا بەخێرایی فڕۆکەوانەکە دەردەکەن و چەند چرکەیەک دوای ئەوە شەمەندەفەرێک خۆی دەکێشێت بە فڕۆکەکەدا.
ئەو هاوڵاتیەی ڤیدیۆکەی تۆمارکردووە دەڵێت " فڕۆکەکە دوای فڕینی بە ماوەیەکی کورت لەسەر هێڵێکی شەمەندەفەر نیشتۆتەوە، تەنها چەند چرکەیەک دوای ئەوەی ئەفسەرەکانی پۆلیس فڕۆکەوانەکەیان ڕزگارکرد، شەمەندەفەرێک خۆی کێشا بە فڕۆکەکەدا و پارچەیەکی فڕۆکەکە خەریک بوو لێم بدات."
بەشی پۆلیسی لۆس ئانجلسش ئەفسەرەکانی بەرز نرخاند و لە تویتێکدا وتی " پاڵەوانییان دەرخستووە و بەخێرایی جووڵاون بۆ ڕزگارکردنی ژیانی فڕۆکەوانەکە کە بە پەلە لەسەر هێڵی شەمەندەفەرەکان نیشتبۆوە."