هۆكارەكانی لەرزینی ئۆتۆمبێل ئەمانەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكارەكانی لەرزینی ئۆتۆمبێل ئەمانەن

 

 

لەبارودۆخی ئێستادا جۆرەها بەنزین لە بازاڕدا هەیە، هەریەكەیان كوالێتییەكی هەیە، ئەمەش بۆ هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێك ناشێن، لەئەنجامیشدا ئۆتۆمبێل تووشی جۆرەها كێشە دەكەن، یەكێكیش لەو گرفتانە ئێستا زۆر باوە لەرزینیەتی.

بەڵام بە شێوەیەكی گشتی لەرزینی ئۆتۆمبێل كۆمەڵێك هۆكاری هەیە كە ئەمانەن ...

1. پیسبوونی ڕۆنی ئۆتۆمبێل، كاتێك ڕۆنی ئۆتۆمبێل زۆر پیس دەبێت دەبێتە هۆی لەرزینی بزوێنەر.

2. تێكچوونی لاستیكی ئەو پارچەیەی كە بزوێنەری بەستۆتەوە بە ئۆتۆمبێلەكەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی لەرزینی ئۆتۆمبێلەكە لە كاتی وەستاندا.

3. لاوازبوونی پاتری یان دینەمۆ، ئەگەر هەستت بەوەكرد لە كاتی ئیشپێكردنی لایتەكان یان سەروخواركردنی جامەكان لەرزینەكە زیاد بوو، ئەوا كێشە لە پاتری یان دینەمۆكەدایە، یان پاترییەكە لاوازە.

4. كێشەی پلاكەكان، زۆر كات كۆنی پلاكەكان یان هەڵە بەستنیان لەرزین دروست دەكەن.

5. كێشەی نۆزڵەكان، پیسبوونی نۆزڵەكان یان هەر كێشەكی تر لە نۆزڵەكاندا هەبێت، ئەوا دەبێتە هۆی لەرزینی ئۆتۆمبێل لە كاتی وەستاندا.

6. تێكچوونی پستۆنەكان، هەر كێشەیەك لە پستۆنەكان هەبێت، ئەوا دەبێتە هۆی لەرزینی ئۆتۆمبێل لە كاتی وەستاندا.

 

هه‌واڵی گرنگ