چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر مەترسی لافاویان لەسەرە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر مەترسی لافاویان لەسەرە

بەهۆی زۆری باران بارینی بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاستەنگی هاتوچۆ لەناو شاری هەولێر دروست بوو لە ژمارەیەكی زۆری گەڕةكەكانی هەولێر ئاوكۆبۆتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ شەپۆڵێكی باران بارینی بەخوڕ شاری هەولێرو دەوروبەری گرتەوە، بەهۆیەوە جارێكی تر لەچەند گەڕەكێك لافاو دروست بوو، هاوڵاتیان زیانیان بەركەوت.

هەر بە پێی زانیارییەكان، لە گەڕەكەكانی شاوێس، زانایان، نەورۆز، تەیراوە، شۆڕش، نوسەران، گوڵان، عەنكاوە، بەحركە، هەولیری نوێ، شەقامی شەست مەتری، شەقامی سەد مەتری و هەندێك شوێنیتر ئاستی ئاو بەرز بووەتەوە و لافاو هەستاوە، هاوكات بە بڕیاری هاتوچۆی هەولێر لەبەر مەترسی لافاو و كەوتنەوەی زیان شەقامی 120 مەترسی لای فرۆكەخانەی هەولێر داخراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ