ئەمڕۆ دووشەممە نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا نرخەکانیان بەردەوامە لە بەرز بوونەوە.
بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە 86 دۆلارو 22 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش لە ئێستادا بە 83 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ساڵی ڕابردوو نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی بەرزوو نزمی زۆری بە خۆوە بینی، بەڵام بەو پێیەی ساڵی پێدانی ڤاکسین بوو، کە بووە مایەی ئاسایی بوونەوەی دۆخی ئابوری جیهانی نرخی نەوت بە بەرزی مایەوە.