قۆناغی دووەمی بەفربارین گه‌یشته‌ هەرێمی کوردستان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قۆناغی دووەمی بەفربارین گه‌یشته‌ هەرێمی کوردستان

 

شارەزایەكی بواری كەشناسی لە هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا قۆناغی دووه‌می به‌فربارین ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان و سه‌رتاسه‌ری له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان به‌فر ده‌بارێت.


بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)


محمد كەلاری شارەزای بواری كەشناسی لە هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە : پێشبینی دەکەین لە دوای نیوەڕۆی سبەی چوارشەمە 2022/1/19 کاریگەری قۆناغی دوەمی شەپۆلەکە دەست پێبکات و سەرەتاش لەسنووری بادینان و موسڵ دەست پێدەکات ڕاستەوخۆ بەشێوەی بەفر بارین دەبێ.

لەپاشاندا بەپێی کات و لەدرەنگانی شەوی چوارشەمە لەسەر پێنجشەمە شەپۆلەکە بەرفراوان دەبێت بۆ سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و پێشەکی بەتێکەڵ دەستپێدەکات و لەماوەیەکی کەمدا دەگۆڕێت بۆ بەفر و لەسەنتەری شاری هەولیر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و کەرکـوک ئەگەری بەفربارین کراوە دەبێ لەگەڵ قەزا و ناحیەکانی دەوروبەریان سەرجەمی ئەگەری بەفر بارین هەیە هەندێک جاریش دەبێتە تێکەڵ

شێوازی شەپۆلەکە بەشێوەی ناوبەناوە لەگەرمیانەوه تا بادینان ئەگەری بەفربارین کراوەیە بەتایبەتیش بەرەبەیانی چوارشەمە تا نزیک نیوەڕۆی پێنجشەمە ئەگەرەکە کراوە دەبێت ئەوو ناوچانەی سەروو 300 مەترن لەسەرئاستی ڕووی دەریا ئەگەری بەفری تەواو و سپی پۆشبونیان هەیە

لەدرەنگانی شەووی پێنجشەمە لەسەر هەینی کۆتای بەم شەپۆلە بەفربارینە دێت

ئەوو ناوچانەی ئەگەری بەفر و سپی پۆشبونیان هەیە

( سلێمانی ، هەڵەبجە ، دهـۆک ، هەولێر ، بەشێکی کەرکوک ) لەگەڵ سەرجەمی گوند و دێهاتەکانی دەوروبەریان

ئەوو شوێنانەی ئەگەری بەفر و باران بەتێکەڵ هەیە واتا بەفر دەبارێت بەڵام ئەگەری نیە بەرگی سپی بپۆشیت ?️

( کەلار ، کفری ، ناحیەی ڕزگاری ، پێباز ، خانەقین ، دووزخوورماتوو )

سەرجەم شارەکانی تر ئەگەری بەفربارینی هەیە و ئەگەری بارانبارین لاوازە بەهۆی ئەوو بارستە هەوا ساردەی لەناوچەکەمان ماوەتەوە ، بەبارینی ئەم بەفرەش هێندەی دی پلەکانی گەرما نزمەبێتەوه و کەشەکە سارد و مێژووی دەبێت

ڕێژەی بارینی بەفر بەگشتی لەناوچەکان لە 2 سم دەستپێدەکات تاکوو 40 سم زۆرترین ڕێژە لەناوچە کوێستانی و شاخاویەکان دەبێت کەمترین ڕێژەش لەوو ناوچانە دەبێت کە گەرمن

خێرای با بۆ شەووی چوارشەمە تا بەرەبەیانی پێنجشەمە چالاکی دەست پێدەکات بەڕێژەی 25 بۆ 36 کیلۆمەتر لەسەعاتێکدا و ئەگەری بایەکی توند و ئێجگار ساردی دەبێت ، لەهەمان کاتدا بەدوریش نازانین لەگەڵ بایەکە کەمێک خۆڵ دروستت بێت هەرچەند ئەگەرێکی لاوازه

 

 

هه‌واڵی گرنگ