وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند: دوای ڕۆژێك هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە دەستیپێكردەوە.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هاتوە: دوای ئەوەی ئێوارەى رۆژی سێشەممە ڕێکەوتى ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، بۆرى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمی کوردستان لە نێو خاکی تورکیا تەقییەوە و ئەمەش بووە هۆى وەستانێکى کاتى هەناردەکردنەکە بۆ بەندەرى جەیهان.
ئاشكراشیكردوە: بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەی بۆرییەکە بە هۆی شۆرتی کارەبا ڕوویداوە و لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتى هەرێم وردتر لە ڕووداوەکە دەکۆڵێتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو كە ئەو تەقینەوەیە کاریگەریى لەسەر هەناردەکردنى نەوتى ھەرێمی کوردستان ھەبووە و لە ئێستاشدا ھەناردەکردنی نەوت دەستی پێکردووەتەوە.